
هێزەکانی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەکان، سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا بە درێژی گفتوگۆیان لەسەر پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی کردووە و داوایان نەکردووە یاساکە لەم کاتەدا پەسەند بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای سەرهەڵدانی داعش ساڵی 2014 و داگیرکردنی یەک لەسەر سێی عێراق، بە فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان هێزێکی سەربازی بۆ پاراستنی عێراق پێکهێنرا و ناوی لێنرا حەشدی شەعبی، ئێستا ئەم هێزە 238 هەزار چەکداری هەیە و ساڵانە لە بودجەی دەوڵەت 3.6 مليار دۆلار دەبات، لەژێر چەتری ئەم دامەزراوەیەش، 70 گرووپی چەکداری جیاوازی شیعی کە بەشێکیان لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان لەوانەش نوجەبا، عەسایب و حیزبوڵڵا کۆکراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەسیر شەرع، توێژەری سیاسی، پێشبینی دەکات کە یاسای حەشدی شەعبی لەم خولەی ئێستای پەرلەماندا تێپەڕێنرێت، سەرەڕای ناڕەزایەتیی هێزە سوننی و کوردییەکان و تەنانەت هەندێک لایەنی شیعیش.
شەرع لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا هۆشداریدا و وتی: "ئەگەر یاساکە پەسەند بکرێت، عێراق ڕووبەڕووی سزای قورس دەبێتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق، نیگەرانیی خۆیان لە تێپەڕاندنی ئەم یاسایە دەردەبڕن و داوا لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن لە ئاست بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیاندا هەڵوێستی جددی وەرگرن و هۆشداریش لە وروژاندنی ئەم بابەتە بۆ مەرامی بانگەشەی هەڵبژاردن دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ پەسەندکردنی یاسای نوێی حەشدی شەعبی دەربڕیووە و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی 23ـی تەممووزی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا، ڕۆبیۆ ڕایگەیاندووە کە ئەم پڕۆژە یاسایە دەبێتە هۆی بەدامەزراوەییکردنی هەژموونی "ئێران و گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان، کە ئەمەش سەروەریی عێراق لاواز دەکات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت





