وەزیرێکی کورد لە بەغدا ڕەخنە لە لێدوانی "ئاگرین" لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەگرێت
- هەواڵ
- 23 ئاب

بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەڵێت، نوێنەرانی کورد لە بەغدا لەپاڵ جێبەجێکردنی کارە فەرمییەکانیان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک، ئەرکی لێکنزیکردنەوەی بۆچوونی هەولێر و بەغداش بۆ چارەسەری کێشەکان جێبەجێ دەکەن نەک قووڵکردنەوەی، باوەڕیشی وایە ئاسانترین شت ئەوەیە قسە و لێدوانی ئاگرین لەسەر ئەم بابەتە بدرێت.
وێنە گەورەکە: لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە جارێکی دیکە کێشەکانی هەولێر و بەغدا سەریان هەڵداوەتەوە و سەرەڕای چەند جارێکیش لێکتێگەیشتن، بەڵام تائێستا کێشەکان هەر بەردوامن، دوایینیشیان مەرجی بەغدایە بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش، دوای ناردنی داهاتی نانەوتی و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵی 2014 و بەهۆی بڕینی بودجەی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵ و ناکۆکی لەسەر بەڕێوەبردنی نەوت، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەقینەوە و جیاوازی یاساکانی ڕژێمی پێشوو لەگەڵ دەستووری نوێش لەگەڵ دەسەڵاتەکان و کاریگەری دۆخی هەرێمی کێشەکانی زیاتر قووڵکردەوە، ئەوەش لەکاتێکدا بوو تیمی کورد لە بەغدا ئاستی نوێنەرایەتی بەرزی هەبوو و پارتی و یەکێتیش بۆ چارەسەرەکان هاوڕابوون.
دەشڵێت، لە بودجەی ساڵی 2015 کە وەزیری دارایی کورد بوو بڕگەی ئینفاقی فیعلی زیادکرا و کوردستانیش پابەندکرا بەوەی لە پشکی خۆی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت بدات، لە هەمان ساڵیشدا بازگەی گومرگی دانران، لەو کاتەشەوە تائێستا حکومەتەکان سەرقاڵی چارەسەری کێشەکانی ئەو کاتەن، ئەرکی بەرپرسانی کوردیش لە بەغدا لەپاڵ کارە فەرمییەکانیان بەشێوەیەکی دڵسۆزانە و بەگوێرەی ئەو سوێندەی خواردوویانە، ئەرکێکی دیکەشیان هەیە ئەویش لێکنزیکردنەوەی بۆچوونی حکومەتەکانە بۆ چارەسەری کێشەکان، نەک قوڵکردنەوەیان بە لێدوانی ئاگرین، بەتایبەتیش کە تائێستا هاووڵاتیان باجی کێشەکان دەدەن لەکاتێکدا ئەوان لە دروستکردنیاندا هیچ تاوانێکیان نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
19 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






