
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی لەناکاو بڕیاریداوە تەواوی هێزەکانی لە دوو بنکەی عێراق بکشێنێتەوە، پابەندی ئەو خشتە کاتییە نابن کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵاتدا دانراوە.
وێنە گەورەکە: مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو عێراق و ئەمریکا لەسەر دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق ڕێککەوتن.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە هێزەکانی ئەمریکا لە ئەیلوولی 2025 لە هەردوو بنکەی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا لە عێراق دەکشێنەوە، لە ئەیلوولی ساڵی 2026یش لە هەموو عێراق ئەرکەکانیان کۆتایی دێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-8-24، بە کەناڵی سکای نیوز عەرەبییەیان ڕاگەیاند، واشنتن بە شێوەیەکی لەناکاو بڕیاریداوە هەموو سەربازەکانی لە هەردوو بنکەی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا لە عێراق بکشێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان ڕوونیانکردەوە کە هێزە ئەمریکییەکان دەستیان کردووە بە گواستنەوەی ئەندامەکانیان بۆ هەولێر و وڵاتێکی عەرەبیی دراوسێ.
لەهەمان کاتدا: ئاماژەیان بەوەشکردووە، "ئەمریکییەکان هاوتا عێراقییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە پرۆسەی کشانەوەکە خێراتر دەکەن و پابەندی ئەو خشتە کاتییە نابن کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵاتدا دانراوە".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، جەختی کردبووەوە کە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکومەت و ئاماژەی بەوەدابوو کە ئەمە نیشانەی توانای عێراقە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاندبوو، "ئەمە کۆتایی کاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نییە بۆ تێکشکاندنی داعش، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان بەردەوام دەبێت لە هەوڵە مەدەنییەکانی بە سەرکردایەتییەکی مەدەنی."
هاوکات ڕایگەیاندبوو، "ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق دەگۆڕدرێت بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیی دووقۆڵی" و ئاماژەی بەوەشکردبوو کە "وردەکارییەکانی پەیوەست بە پلان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان، ڕەوانەی وەزارەتی بەرگری دەکرێن."
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






