پەرلەمانی عێراق ڕێنمایی بۆ یاسای باری کەسێتی پەسەند کرد

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق ڕێنمایی بۆ یاسای باری کەسێتی پەسەند کرد

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا ڕێنمایی شەرعیی دیوانی وەقفی شیعی (لەسەر بنەمای فیقهی جەعفەری) بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتی پەسەند کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: مانگی یەکی ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر یاساکانی گەڕانەوەی موڵکی داگیرکراو بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک، لێبووردنی گشتی و هەمواری یاسای باری کەسێتی، هەمواری یاسای باری کەسێتی خواستی شیعەکان بوو و بەگوێرەی یاساکەش هەردوو دیوانی وەقفی شیعیی و سووننی ڕێنمایی شەرعی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە پێشکەش دەکەن و پەرلەمانیش پەسەندیان دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە، پەرلەمان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ڕێنمایی شەرعیی دیوانی وەقفی شیعی (لەسەر بنەمای فیقهی جەعفەری) بۆ یاسای باری کەسێتی پەسەند کرد.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەوانەی دژی هەموواری یاسای باری کەسی بوون، دەڵێن، هەموارەکە هاوسەرگیری کچانی خوار تەمەنی 18 ساڵ بەیاسایی دەکات، ئەوەش مانای وایە کچان لە تەمەنێکی کەمەوە لە خوێندن دەردەهێنرێن و لەو مافەیان بێبەش دەکرێن، جگە لەوەش هەموارەکە ڕێگە بە هاوسەرگیری لەسەر بنەمای مەزهەبی دەدات، دابەشکردنی کۆمەڵگاش لەسەر ئەو بنەمایە کارێکی هەڵەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ