ئاڤا نیوز
ژمارەیەک فەرمانبەر کە نیشتەجێی مەلا ئۆمەر لە هەولێرن و مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، داوا دەکەن کە هەر لە سنووری نیشتەجێبوونی خۆیاندا، واتە لە مەلا ئۆمەر، زەوییان پێبدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو فەرمانبەرانە، کە بەشێکیان کرێنشینن، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر هەر لە سنووری مەلا ئۆمەر زەوییان پێبدرێت، دەتوانن بیکەن بە خانوو و بۆ هەمیشە لەوێ نیشتەجێ ببن. هەروەها وتوویانە کە تەنیا ئاڤا دەتوانێت داواکەیان بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار و وەڵامیان بۆ وەربگرێت.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر، ڕاگەیاند، پێنج شارەوانی هەن کە ناتوانرێت سنوورەکانیان فراوان بکرێن، چونکە زەوییەکانی چواردەوریان موڵکی هاوڵاتیانن و زەوی شارەوانی نین. ئەو شارەوانیانەش بریتین لە سێبیران، مەلا ئۆمەر، پیرزین، شاوێس و بەحرەکە.
ئەوەشی خستەڕوو کە نووسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی کردووە و وەزارەتیان لەم بابەتە ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست بۆ ئەم فەرمانبەرانە بدۆزرێتەوە و زەوییان بۆ تەرخان بکرێت. بە ئەگەری زۆرەوە، فەرمانبەرانی ئەم شوێنانە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر زەوییان پێدەدرێت. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ئەم شارەوانیانە نزیکترینن لە هەولێر و دەکەونە ناو ماستەر پلانی هەولێرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 49 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین




