
ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی تیادا تەقیوەتەوە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی باستکێ لە زاخۆ، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت- جۆری کیا، کە بە سیستمی غاز کاری دەکرد، تەقیەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو برا و برینداربوونی دوو کەسی دیکە. تەقینەوەکە زیانێکی زۆریشی بە خانوویەک لە نزیک ڕووداوەکە گەیاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەم ماڵێکدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەردوو براکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە. دوو کەسی دیکەش بە سووکی بریندار بوون. پاش تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتاوە و بووەتە خۆڵەمێش.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم جەمال هسن، بەڕیوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە ئاڤا میدیای گوت، کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەم ڕووداوە ڕوویداوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە هەردووکیان برای یەکترن، لێکۆڵینەوەش لەو ڕووداوە دەستی پێکردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چەند شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە لە گوندەکە باس لەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە و کاریگەری لەسەر ماڵەکانی دەوروبەر هەبووە. بە وتەی ئەوان، جامەکانی خانوویەکی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە بەتەواوی شکاون.
لەلایەکی دیکە: ئەو دوو برایەی گیانیان لەدەست داوە یەکێکیان تەمەنی 13 ساڵ بووە و ئەوەی دیکەش تەمەنی 16 ساڵ بووە.
زانیاریی زیاتر: تیمەکانی بەرگریی شارستانی دهۆک و دەزگا ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە و قەبارەی زیانەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین





