سەرۆککۆماری عێراق دواخستنی وادەی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی کاتی ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 29 ئاب

د. لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دواخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان یان پێکهێنانی حکومەتی کاتی دەکەن و جەختی لەوەشکردەوە، پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا باشە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنی پێنجشەممە 28-8-2025، سەرکردەیەک لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، چەند لایەنێکی سیاسی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی دەرەکیی کار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن، لەڕێگەی پڕۆژەیەکەوە ئامانج لێی پێکهێنانی حکومەتێکی کاتییە تا وادەیەکی دیکەی هەڵبژاردن، ئەم سیناریۆیەش مەترسی جددی لەسەر یەکپارچەیی و داهاتووی عێراق دروست دەکات.
د. لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند:
- هیچ بنەمایەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان یان پێکهێنانی حکومەتی کاتی نییە و شانازیش دەکەین لە عێراق هەموو هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا بەڕێوەدەچن.
- پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا باشە و خاڵە هاوبەشەکان لە ناکۆکییەکان زیاترن.
- بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دەبوو یاسای نەوت و غاز و یاساکانی دیکەی پەیوەست بە دابەشکردنی داهاتەکان پەسەند بکرایە، بەڵام پەرلەمان لەم ئاستەدا سەرکەوتوو نەبوو.
- ئەرکی حکومەتە مووچەی هەموو فەرمانبەران دابین بکات، بەڵام کێشەیەکی گەورەمان لە خەرجییەکانی حکومەت لە مووچەدا هەیە، چونکە دەگاتە زیاتر لە 80%ـی داهاتەکانی وڵات، لە کاتێکدا لە وڵاتانی پێشکەوتووی دیکە ناگاتە 6%، و پێویستە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت