
ڕێگەی هەولێر - گۆمەسپان
ئاڤا نیوز
کارەکانی پرۆژەی ڕێگای هەولێر - گۆمەسپان 30٪ تەواو بوون، دیزاینی پرۆژەکە بەو جۆرە کراوە، هیچ هەوراز و نشێوی و چەمانەوە لەو ڕێگایەدا نامێنێت.
وێنە گەورەکە: ڕێگای هەولێر - گۆمەسپان، ڕێگایەکی ستراتیژیی گرنگە، هەولێر دەبەستێتەوە بە چواریانی گۆمەسپان، درێژیی ڕێگاکە 16 کیلۆمەترە و دوو سایدە، هەر ئاراستەیەکی سایدەکان پانی 10.75مەترە و لە دوو ڕێڕەو لەگەڵ ڕێڕەوی فریاگوزاری پێکهاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەکە لە 6/14/2025 دەستی بەکارەکانی کردووە، لە هەموو بەشەکانی کارکردن بەردەوامە و چی گرد و بەرزایی هەیە ئەبڕن و چی نزمایی و ڕێڕەوی باران هەیە پردی لەسەر دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی ڕێگایەکی دوو سایدی تەختی لەسەر دروست بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئەمیر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پرۆژەکانی ڕێگاوبان لە هێمن گروپ بە ئاڤا میدیای گوت، دیزاینی پرۆژەکە بەم جۆرە کراوە جیاواز لە ڕێگا کۆنەکە هیچ بەرزایی و نزمایی و چەمانەوەی ناڕێکی تێدا نابێت، بەشێوەیەک بە درێژایی ڕێگاکە خێرایی 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئێستا لە هەموو بەشەکانی پرۆژەکە کارکردن بەردەوامە و 30٪ کارەکانی تەواو بووە.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەی ڕێگای هەولێر – گۆمەسپان ئەم بەشانەی لەخۆگرتووە:
- 50 ئاوبەری سندووقی بە درێژی و قەبارەی جیاواز.
- شەش بەرزە پرد.
- یەک ژێرپرد.
- بە سێ چین قیرتاو بە ئەستووریی 21 سانتیمەتر، دوو چین بەردی شکاو بە ئەستووریی 30 سانتیمەتر، دوو چین تێکەڵە بە ئەستووریی 40 سانتیمەتر.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕێگاکە گشت پێکهاتە و بەشەکانی دیکەی وەک سیستمی ئاوەڕۆ، دیواری پاڵپشت، پرژینی خۆپاراستن، هێماکانی هاتووچۆ و هێڵکاری لەخۆدەگرێت.
ئەمەش بزانە: 600 ئامێری جۆراوجۆر لە دروست کردنی ڕێگاکە بەکاردەهێنرێن، دوو هەزار کرێکاریش کار لە پرۆژەکە دەکەن کە هەر هەموویان دەستی کاری ناوخۆن.
بۆچی گرنگە: ئەم ڕێگایە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی شاری هەولێر و بەشێکە لە ڕێگای سەرەکی هەولێر - کۆیە، هاوکات بەشێکە لە ڕێگای سەرەکی هەولێر - ئیدارەی ڕاپەڕین و هەولێر – سلێمانی، بە تەواوبوونی کارئاسانی زۆر بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان، گەشتیاری و بازرگانی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
کاندیدێکی عێراق ئۆتۆمبێلەکەی "تەقێنرایەوە و کوژرا"
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
کاندیدێکی عێراق ئۆتۆمبێلەکەی "تەقێنرایەوە و کوژرا"
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن