ئاڤای خەڵک؛ زیانلێكهوتووانى ئاگرەکەی شاری مامۆستایانی هەولێر داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن
- هەواڵ
- 2 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
زیانلێكهوتووانى ئاگرەکەی دوێنێی شاری مامۆستایانی هەولێر داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن. وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش داوا دەکات زیانلێکەوتووان یاداشتێک بدەن بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگرنەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ ئاگرێکی گەورە لە شووقەکانی شاری مامۆستایان لە شاری هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە سێ شووقە و دوکانێک سووتان، ژمارەیەک شووقەی دیکەش بەهۆی دووکەڵەوە زیانیان بەرکەوتووە.
زانیاریی پەیامنێر: خاوەنی یەکێک لە دووکانەکان بە پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند و وتی، "زیانی 35 هەزار بۆ 40 هەزار دۆلارم بەرکەوتووە"، واتا سێ دەفتەر و نیو بۆ چوار دەفتەر.
دووپاتیشی کردەوە، لە پرۆژەیەکی نیشتەجێووبوونی نزیک ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە هات بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە، سیستمی ئاگادار کردنەوەش کاری نەدەکرد و خەڵک بە تەقەکردن یەکتریان لە مەترسی ئاگرەکە ئاگادار کردەوە.
هۆکارە زانراوەکان: زیانلێکەوتووانی شاری مامۆستایان دەڵێن، خراپی خزمەتگوزاری پرۆژەکە بووەتە هۆی ئەو زیانە زۆرە، "بۆیە داوا دەکەین قەرەبوو بکرێینەوە".
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، زیانلێکەوتووان و دانیشتووانی ئەو پرۆژەیە با بێن یاداشتێک بدەن بە بەرگریی شارستانی، ئەوکاتە "ئێمە لێکۆڵینەوە لە پرۆژەکە دەکەین و ئەنجامەکەشی دەکەین بە ڕاپۆرت و دەیدەین بە قایمقامیەت و پارێزگا بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگرنەبەر و لایەنی کەمترخەم دەبێت قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین





