دوای بەدواداچوونی ئاڤا کێشەی زمانی کوردی لە ناوچە کوردستانییەکان چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 ئەیلوول

پەیکەری پێشمەرگە لە شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونی بەرنامەی مۆری ئاڤا لەسەر کێشەی زمانی کوردی لە پرسیارەکانی زانکۆکانی هەرسێ پارێزگای کەرکووک، دیالە و نەینەوا بە تایبەت لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی کەرکووک، کێشەکە چارەسەر کرا.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە پێشتر ئاڕاستەی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی کەرکووک، موسڵ و دیالە کرابوو، سەرجەم زانکۆکان پابەند دەکات زمانی فەرمی لە پرسیاری تاقیکردنەوەکان عەرەبی و ئینگلیزییە و بەهەموو شێوەیەک زمانی کوردی لە وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان قەدەغە بکرێت، هەرچەندە ئەو بڕیارە ڕاگیرا، بەڵام هێشتا لە بەشێک لەو زانکۆیانە کاریگەری مابوو و ڕێگە بە وەرگێڕانی پرسیار و وەڵامەکان بۆ زمانی کوردی نەدەدرا.
لێدوانی فەرمی: فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەئاڤای گوت، کێشەی پرسیارەکانی زمانی کوردی بە فەرمانێکی کارگێڕی چارەسەر کراوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان، بە فەرمانی ژمارە 7-18 لە بەرواری 3-9-2025، بڕیار دراوە لیژنەیەکی نۆ کەسی پێکبهێنرێت بۆ وەرگێڕانی پرسیارەکان بۆ سەر زمانی کوردی ئەم فەرمانەش لەگەڵ دەرچوونی کار پێدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین





