ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆڵانێکی گەڕەکێکی هەولێر داوای دروستکردنی تاسە دەکەن
- هەواڵ
- 5 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر داوا دەکەن ئاڤا دەنگییان بگەیێنێت بۆئەوەی تاسە لە کۆڵانەکانی گەڕەکەکەیان دروست بکرێت.
بینراو و بیستراو: هاونیشتمانییەکی کۆڵانەکە ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ ئاڤا میدیا ناردووە کە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمار کراون، ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، "هەڵکەوتەی کۆڵانەکەمان وایە کە ژمارەیەک کۆڵانی دیکە هاتووچۆیان بەکۆڵانی ئێمەیە، بەشێکی ئۆتۆمبێلەکان هێندە خێرا لێدەخوڕن، مەترسی لەسەر ژیانی مناڵەکانمان هەیە، هەموو کات دەستمان لەسەر دڵمانە لە خەمی ئەوەی خوانەخواستە ئۆتۆمبێلێک خۆیان پێدا نەکێشێت".
ئەو هاونیشتمانیە دەڵێت، "کچێکم ماتۆڕ خۆی پێدا کێشا و بە هۆیەوە سێ ڕۆژ لە چاودێری چڕ مایەوە، بۆیە داوا لە ئاڤا میدیا دەکەین دەنگمان بگەیەنێت بە لایەنی پەیوەندیدار، بۆ ئەوەی تاسە لە کۆڵانەکەمان دروست بکرێت".
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار سروە محەممەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، "با کەسێکی ئەو کۆڵانە بێت و داواکارییەک بنووسێت و ناونیشانی کۆڵانەکەمان بۆ دیاری بکات، ئێمە تیمی ئەندازە دەنێرین و پشکنین بۆ شوێنەکە دەکەین، ئەو کاتە بە پێی ڕاپۆرتی تیمی ئەندازە و بەپێی ڕێنمایی و ڕێکارەکان چی پێویست بێت بۆیان جێبەجێ دەکەین".
سرەوە وتیشی، "بەردەوام داواکاری لەوجۆرەمان بۆ دێت، هەر شوێنێک پێویستی بە تاسە یان هەر جۆرێکی ڕیکخستنی هاتووچۆ بێت، ئەوا کاری لەسەر دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین





