
عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دیاری عێراق
ئاڤا نیوز
عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری ناسراوی عێراق هۆشداری دەدات کە "گەردەلوولێکی بێ وێنە" کە عێراق و سەرجەم پێکهاتەکانی دەکاتە ئامانج لە ڕێگەدایە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا لەماوەی ڕابردوودا بەردەوام هەڕەشەی ئەوەی کردووە لە ئەگەری تێپەڕاندنی یاسای دەستەی حەشدی شەعبی و پەسەند کردنی لە پەرلەمان، دەستەوەستان ناوەستێت و سزای ئابووریی تووند بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عیزەت شابەندەر سیاسەتمەداری دیاری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نوسیویەتی، گەردەلوولی داهاتوو، تەنانەت ئەگەر بەهەموو شوێنێکدا بسووڕێتەوە و مەیل و سەرگەردانیش بێت، لەو کاتەدا بێ وێنەیە، گەردەلوولێکی تووڕە و هەڵکشاوە، ئامانجیشی عێراقە بە هەموو پێکهاتەکان بە موسڵمان، کریستیان، عەرەب، کورد، سوننە و شیعەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "باوەڕبوون بە خودا و پێغەمبەرەکانی و بەرگریی نیشتمانیی تۆکمە ئەو قەڵغانەیە کە لە خراپەکارییەکەی دەمانپارێزێت و ئاگرەکەی دەکوژێنێتەوە".
ئەمەش بزانە: شابەندەر سیاسەتمەدارێکی ناسراوە و پێشتر پەرلەمانتار بووە، ئەمساڵیش بە نوێنەرایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوو جار سەردانی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریای کردووە بۆ تاوتوێ کردنی پرسە هاوبەشەکان و گەیاندنی پەیامی عێراق بە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت