ئەحمەد شەرع بەشداریی ئاههنگى دهرچوونی هاوژینهكهى لە زانکۆ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
ڕۆژی یەکشەممە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لە مەراسیمی ئاهەنگی دەرچوونی هاوسەرەکەی، لەتیفە دەروبی، لە کۆلێژی ئاداب و زانستە مرۆییەکان لە زانکۆی ئیدلیب لە باکووری سووریا ئامادە بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەتیفە، هاوسەری ئەحمەد شەرع، تەمەنی 40 ساڵە و خەڵکی شاری حمسە لە ناوەڕاستی سووریا. بۆ یەکەمجار، لەتیفە لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە تورکیا دەرکەوت، کاتێک سەردانی سەرۆکی تورکیایان کرد. دواتر، ئەحمەد شەرع هاوسەرەکەی لەگەڵ خۆی بۆ عەرەبستانی سعوودیە برد، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.
لەلایەکی دیکە: چەندین ساڵە ئەحمەد شەرع بە جلی سەربازییەوە لە سووریا دەردەکەوێت و زانیارییەکی زۆر لەسەر ژن و خێزانەکەی بە گشتی نەبوو، ئەمەش بۆ سوورییەکان جێگەی سەرسوڕمان بوو کە سەرۆکەکەیان بەم شێوەیە کراوە بێت و هاوسەرەکەی لەگەڵ خۆی بۆ سەفەرە فەرمییەکان ببات.
زانیاریی زیاتر: لەتیفە دەروبی بە جلوبەرگی ئاسایی و سەرپۆشەوە دەردەکەوێت، ئەمەش یەکەمجارە ژنی سەرۆکێکی سووری بە حیجابەوە دەربکەوێت.
ئەمەش بزانە: لە چەند بۆنەیەکی گشتیدا، ئەحمەد شەرع وەسفی هاوسەرەکەی کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە چەندە هاوکاری بووە لە قۆناغە سەختەکاندا، تەنانەت لە ئەشکەوت و خانووە قوڕەکانیشدا لەگەڵی بووە.
لەو ماوەیەی دواییدا، ئەحمەد شەرع سەردانی شاری حمسی کرد و لەسەر بالکۆنێکەوە قسەی بۆ خەڵکی شارەکە دەکرد و بە دەنگی بەرز هاواری دەکرد: "ئەی خەڵکی حمس، ئاگاتان لێم بێت، من زاوای ئێوەم."
باکگراوند: ڕۆژی 8-12-2024، دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەسەر دەستی دەستەی تەحریرولشام بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع لە سووریا کۆتایی پێهێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە





