
ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دوای کۆتاییهاتنی هەوڵێکی زۆری دەزگا ئەمنییەکانمان کە ماوەی چەندین مانگی خایاند، ئازادکردنی هاووڵاتی ڕووسی- ئیسرائیلی بە ناوی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ ڕادەگەیەنین.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای مانگی تەمموزی ساڵی 2023ـدا ئیسرائیل ڕفاندنی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ، توێژەری زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکی و هەڵگری وڵاتینامەی ئیسرائیلی و ڕووسیی لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستێکدا لە ئێکس ڕایگەیاند، "وەک کۆتاییهاتنی هەوڵێکی زۆری دەزگا ئەمنییەکانمان کە ماوەی چەندین مانگی خایاند، ئازادکردنی هاووڵاتی ڕووسی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ ڕادەگەیەنین. دووپاتی دەکەینەوە، جارێکی تر، کە هیچ سازشێک قبووڵ ناکەین لە جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی دەسەڵاتی دەوڵەتدا، هەروەها ڕێگە نادەین بە هیچ کەسێک ناوبانگی عێراق و گەلەکەی لەق بکات."
لەلایەکی دیکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی، "بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە ئێلیزابێس تسورکۆڤ، کە خوێندکارێکی زانکۆی پرینستۆن بوو و خوشکەکەی هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، لەلایەن کەتائیی حزبوڵڵای عێراقەوە ئازاد کرا و ئێستا دوای چەند مانگێک لە ئەشکەنجەدان، بە سەلامەتی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






