
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلی کرد و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو کەسانە دەربڕی کە لە هێرشەکەدا کوژران.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ژمارەیەک بارەگای سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل لە هێرشەکاندا کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتیی حەماسیش کراوەتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (NSosyal) بڵاو کراوەتەوە، ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەنجام دا. لە پەیوەندییەکەدا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاندی دانوستانکاری حەماس و هەنگاوە هاوبەشەکان تاوتوێ کرا.
- بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە ئەردۆغان سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلی کردووە کە مەبەست لێی "تەشەنەپێکردنی پێکدادان و ناسەقامگیرییەکانە لە ناوچەکەدا و پێشێلی سەروەریی وڵاتی دۆست و هاوپەیمان، قەتەری کردووە".
لە پەیوەندییەکەدا، ئەردۆغان سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو کەسانە دەربڕیوە کە لەو هێرشەکدا کوژراون و ڕایگەیاندووە، "تورکیا بە هەموو توانایەکەوە لە پاڵ گەل و دەوڵەتی قەتەردایە".
لەلایەکی دیکە: هەردوو سەرکردە سووربوون لەسەر ئەوەی کە درێژە بە هاوکارییەکانیان بدەن بۆ دەستبەجێ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکان لە غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوهەیل هندی، بەرپرسی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە هێرشەکەدا کوڕ و یاریدەدەری خەلیل حەیای سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حەماس لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا کوژراون، بەڵام سەرکردایەتیی بزووتنەوەی حەماس لە هەوڵی تیرۆرکردنەكە ڕزگاریان بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 400 کاندید سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: هەسەدە چیتر پێویست نییە و مەترسییەکانی کەمپی هۆڵیش لە زیادبووندان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
29 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد لە بەدلیس ساڵانە چوار تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مێردین حەوشەیەکی مێژوویی 1500 ساڵە دەدۆزرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە ئەرزەڕۆم هەر 45 ڕۆژ جارێک 75 تۆن قارچک بەرهەم دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 400 کاندید سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: هەسەدە چیتر پێویست نییە و مەترسییەکانی کەمپی هۆڵیش لە زیادبووندان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆلاین بۆ بەشێک لە قوتابییان کارا دەکرێتەوە