
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر پێشێلکردنی هەموو یاسا و عورفە نێودەوڵەتییەکان بوو. هاوکات داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات هاوپەیمانێتییەکی سیاسی، ئابووری و بەرگریی سەربازیی هاوبەش دروست بکەن.
وێنە گەورەکە: کاردانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە لە قەتەر بەردەوامە و وڵاتانی ئیسلامی لەنێوانیاندا عێراق پشتیوانی خۆیان بۆ وڵاتی قەتەر پیشاندا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی بە کەناڵی "جەزیرە"ی قەتەریی ڕایگەیاند: "هیچ شتێک نییە ڕێگری بکات لە پێکهێنانی هاوپەیمانیی وڵاتانی ئیسلامی لە شێوەی هێزێکی ئەمنی هاوبەش بۆ بەرگری لە خۆیان. وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی کارتی زۆریان هەیە کە دەتوانرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی ئیسرائیل بەکاربهێنرێت". وتیشی، ئیسرائیل تەنیا بە هێرشکردنە سەر قەتەر ناوەستێت.
بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "حکومەتی ئیسرائیل هەموو شتێکی بە کەم سەیر کردووە و ئەوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە غەززە ڕوودەدات کوشتنی بە بەرنامەیە".
هەنگاوی داهاتوو؛ بڕیارە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، لووتکەی ئیسلامی- عەرەبی سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بکرێت، سوودانی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر و محەممەد شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان و چەندین سەرۆک و سەرکردەی دیکە بەشدار دەبن.
باکگراوند: سێشەممەی ڕابردوو، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە، سەرەڕای ڕزگاربوونی سەرکردەکانی حەماس، بەڵام شەش کەس لەو هێرشەدا گیانیان لەدەست دا.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات






