لە واشنتنەوە؛ کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان ترەمپ و شەرع
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 ئەیلوول

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و دۆناڵد ترەمپ لە سعودییە؛ مێژووی وێنەکە بۆ ڕێککەوتی 14 مانگی 5ـی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە
ئاڤا نیوز
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئامادەکاری بۆ سازدانی دیدارێک لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە لەنێوان 22 بۆ 30 ئەیلوول لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوەکانی 80یەمین خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت، بەشداریی ئەحمەد شەرع لەگەڵ سەرکردە و سەرۆکوەزیرانی زۆربەی وڵاتانی جیهان لەو کۆبوونەوەیە گرنگییەکی نێودەوڵەتی زۆری پێدەدرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی (CBS news)ی ئەمریکی، ئامادەکاریی بۆ سازدانی دیدارێک لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا دەکرێت، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەرع یەکەم سەرۆکی سووریا دەبێت بەشداریی کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات لە دوای ساڵی 1967، کاتێک نوورەدین ئەتاسی سەرۆکی وڵات بوو، چونکە پێشتر نە بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ڕژێم و نە باوکی بەشداریی ئەم کۆبوونەوانەیان نەکردووە.
ئەمەش بزانە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە کانوونی یەکەمی 2024، دەسەڵاتی کاتی لە سووریا پشتگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە. شەرع لە 14ی ئایاری ڕابردوو لە سعودیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە، دوای چەند ڕۆژێکیش لە سەردانیکردنی بۆ پاریس، کە لەوێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لێکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






