
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێت، سووریا بە تەنیا جێناهێڵین و هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی زیاتر بەهێز بێت، دڵخۆشی وڵاتەکەشی بۆ بەشداریکردنی ئیدارەی سووریا لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمساڵدا دەربڕی.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانی کۆبوونەوەی سەرکردە بەشدارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمریکا، بڕیارە سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا پێش ئەوەی بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوێت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، لە نیویۆرک لە پەراوێزی کۆبوونەوە نەتەوەیەکگرتووەکاندا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی کۆدەبێتەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی سووریا "بە تەنیا" جێناهێڵێت و هەموو تواناکانی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە عەرەبییە زیاتر بەهێز بێت. وتیشی لە "ماڵی تورکیا" لە نیویۆرک لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی، ئەحمەد شەرع، کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵاتی سووریا. ئاماژەی بەوەشدا دواتر میوانداری شەڕع و شاندێکی فەرمی سووریا لە ئەنقەرە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لە پێویستی ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستەمی نەتەوەیەکگرتووەکاندا کردەوە و ڕایگەیاند، هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەوەی چارەسەری قەیرانە مرۆییەکان بەند بکرێت بە ویژدانی ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی دەسەڵاتی ڤیتۆن لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا و گوتیشی: بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی سەرکردەکان سەبارەت بە پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکە و ڕاگرتنی ململانێ و گرژییەکان تیایدا.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: سەبارەت بە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ئەردۆغان وتی: ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی سپی وتووێژ دەکەن. ئاماژەی بەوەشدا پرسە هەرێمییەکان لە سەرووی وتووێژەکانی لەگەڵ ترەمپدا دەبن، جگە لە وتووێژەکانی دیکە کە دۆسیەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان، پیشەسازی بەرگری و پرسەکانی دیکە کە پەیوەندییان بە بەهێزکردنی هاوکاری دووقۆڵی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆنەوە هەیە، لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






