
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە، توشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری هەولێر تۆمار کرا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێریش دەڵێت، "توشبووەکە لەژێر چاودێریی چڕدایە'.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 23-9-2025، نەخۆشێک بۆ وەرگرتنی چارەسەر چووەتە نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ، بەڵام دەرکەوتووە کە هەڵگری تای خوێنبەربوونە.
بەوتەی ئەو سەرچاوە باڵایە، نەخۆشەکە ژنە و تەمەنی 45 ساڵە و ئیشی بەخێوکردنی ئاژەڵ و کڕین و فرۆشتنی شیر و ماستیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستکراوەتەوە کە ئەو ژنە تووشبووە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، هاوکات بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر پشکنینەکانی بۆ بەغدا نێردراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تووشبووەکە ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند لە هەولێر لەژێر چاودێریدایە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
باکگراوند: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، بە نەخۆشییەكی كوشندە هەژماردەكرێت و تا ئێستا چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەیبەت حەلبووسی یەکەم "پێشێلکاریی دەستووری" ئەنجام دا
- تەندروستی
- 54 خولەک لەمەوپێش
توێژینەوەک لەبارەی چاوەکان نهێنیی ئەلزەهایمەر ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەیبەت حەلبووسی یەکەم "پێشێلکاریی دەستووری" ئەنجام دا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانی نوام چۆمسکی پەشیمانن لە پەیوەندییان لەگەڵ ئێپستین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەباربردنی پرۆسەی ئاشتی بوو






