
د. فازل نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق
ئاڤا نیوز
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاڤا ڕایگەیاند: دوای ڕێککەوتنی سێ لایەنە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان، بەر بەستێکی گەورە لەبەردەم نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان نامێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردەوە.
لێدوانی فەرمی: د. فازل نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق، لەمیانەی بەشدارییکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12ی ئاڤا ڕایگەیاند: ئەم ڕێککەوتنە لە سوودی کوردستان و عێراقدایە، بەگوێرەی یاسا حکومەتی فیدراڵ دەبێت سەرجەم شایستە داراییەکان وەکو خۆی بۆ هەرێم بنێرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق باسی لەوەشکرد:-
ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە بنەمایەک بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2026، بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە ئەگەر هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات و مانگانە 120 ملیار دینار وەکو داهاتی نانەوتی بۆ عێراق بنێرێت، ئەوا مانگانە 600 ملیار داهات دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی گشتیی وەزارەتی دارایی عێراق، بەمەش بەربەستی بەردەم نەناردنی مووچە چارەسەر دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان پشکی هەیە لە بودجەی گشتیی عێراق، دوای ئەم ڕێککەوتنە حکومەتی فیدراڵی دەبێت شایستەی دارایی بەکارخستن و وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان و پترۆ دۆلاریش بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت
ئەمەش بزانە: پێویستە پێش 20-12-2025 عێراق تەواوی مووچە سەرجەم مانگەکان بنێرێت، لەدوای ئەو ڕێککەوتە مووچەکە نەنێردرێت، ئەمساڵ دوو مووچە دەفەوتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






