
مەزعووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، پێشنیازکراوە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە یان فەرماندەیەکی دیکەی ئەو هێزە، پۆستی وەزیری بەرگریی سووریا یان سەرۆکی ئەرکانی سوپا وەربگرێت، ئاشکراشی دەکات کە لەم قۆناغەدا ڕێککەوتن لەسەر چۆنییەتی تێکەڵبوونەوەی هەسەدە و گەرەنتی دەستووریی بۆ مافەکانیان کاری لەپێشینەیە نەک وەرگرتنی پۆست.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە شەش مانگە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان بە دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا کردووە بە ئامانجی تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکان، بەڵام بەهۆی جیاوازییان لەسەر چۆنییەتی تێکەڵبوونەوەکە و بەڕێوەبردنی کارگێڕیی، تائێستا دانوستانەکان بێئەنجام بوون.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری ئەلمجەلە ئاماژەی بەوەشکرد، دیارترین ناکۆکی ئیدارەی خۆسەری لەگەڵ دیمەشق لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانی هەسەدە و سوپای سووریا، داهاتووی ئیدارەی خۆسەری و شێوەی حکومڕانی سووریا لەنێوان مەرکەزی و لامەرکەزی دایە.
وتیشی، لە ناو سووریا و لایەنەکانی دیکەش پێشنیاز کراوە مەزڵوم عەبدی یان فەرماندەیەکی هەسەدە پۆستی وەزیری بەرگریی سووریا یان سەرۆک ئەرکانی سوپای سووریا وەربگرێت، ئەوانەش پێشنیازن و ئەوان تاوتوێیان دەکەن بەڵام گەرەنتی دەستووری بۆ ماف و داواکارییەکانیان کاری لەپێشینەیان دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی ئیلهام ئەحمەد:
دەکرێت یەکێک لە هەسەدە پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپا وەربگرێت و ئێمە بۆ ئەو بابەتە کراوەین و قسەشمان لەسەر ئەم بابەتە کردووە، بەڵام تائێستا وەڵامی دیمەشقمان لەسەر ئەو بابەتە وەرنەگرتووە، وەک وتم سەرەتا دەبێت لەسەر میکانیزمی تێکەڵبوونەوە لێکتێگەیشتن هەبێت دواتر دەچینە ناو دامەزراوەکان.
-ژمارەی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یەپەژە نزیکەی 100 هەزار کەسن.
-دەبێت لێکتێگەیشتن هەبێت لەسەر بەڕێوەبردنی کارگێڕی، سەربازیی و تێکەڵبوونەوەی سەربازی، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستووریش سوپای سووریا لە چەند فەیلەقێک پێکدێت بۆیە بەدڵنیاییەوە لیژنە و تیمی هاوبەش لەسەر ئەم بابەتەش پێکدەهێنرێت، تێکەڵبوونەوەی هەسەدەش بە قۆناغ دەبێت نەک ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ.
-سووریا ساڵانێک لە شەڕ و گرژییدا بووە و باسکردن لە تێکەڵبوونەوەی هەسەدە و یەکلاییکردنەوەی سەرجەم کێشەکان لەماوەی ساڵێکدا شتێکی خەیاڵییە و بە کرداریی جێبەجێ نابێت.
-لە کۆتا کۆبوونەوەماندا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆتایی مانگی ئابدا، جەختمان لە جێبەجێکردنی لامەرکەزی، پێدانی دەسەڵاتی زۆر بە پارێزگاکان و خوێندن بە زمانی دایک کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران چوارشەممە بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
20 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆمار کۆبووەوە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران چوارشەممە بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد






