
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لەبارەی چڕبوونەوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە بەتایبەت لەژێر سەرکردایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وڵاتان پشتگیریی لە هەنگاوەکانی ترەمپ دەکەن و هیواخوازن ئاشتی و سەقامگیری بۆ غەززە نزیک بێت.
وێنە گەورەکە: شەڕی غەززە لە دووەم ساڵی نزیکدەبێتەوە و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە چرتڕبوونەتەوە، ئێستا پلانی ئاشتیی ترەمپ کە ناسراوە بە "پلانی 20 خاڵ''ـی وەک گرنگترین هەوڵ تا ئێستا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە سەیر دەکرێت لایەنەکان لەسەر ئەم پلانە وتوێژ دەکەن.
کاریگەری و کاردانەوەکان: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پشتیوانی خۆی بۆ پلانی 20 خاڵیی ترەمپ ڕاگەیاند و وتیشی، من پشتگیری لە پلانەکەت دەکەم بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە کە ئامانجە سەربازییەکانمان بەدی دێنێت."
ئەمانە کاردانەوەی بەشێک لە وڵاتانن بۆ پێشنیازەکەی ترەمپ:
دەسەڵاتی فەلەستین: پێشوازی لە هەوڵەکانی ترەمپ دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.
فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێشوازی لە پلانەکەی ترەمپ دەکەین چاوەڕێی ئەوەین ئیسرائیل بە شێوەیەکی جددی کار لەسەر ئەم بنەمایە بکات حەماس هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە جگە لە ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو بارمتەکان و جێبەجێکردنی ئەم پلانە.
تورکیا: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردن لە پرۆسەی دامەزراندنی ئاشتییەکی دادپەروەر و هەمیشەیی کە هەمووان قبوڵی بکەن و ستایشی هەوڵ و سەرکردایەتییەکەی ترەمپ، بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتنی غەززە دەکەین.
ئوسترالیا : ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند ، پێشوازی لە پلانەکەی ترەمپ دەکەین و داوا لە حەماس دەکەین ئەو پلانە قبوڵ بکات.
پەرلەمانی ئەوروپا: ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێت، ڕێککەوتنەکەی ترەمپ چوارچێوەیەک بۆ سەقامگیری دەڕەخسێنێت.
بەریتانیا: کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە وتی، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین هێزەکانیان یەکبخەن و لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی پلانی غەززە.
ئەڵمانیا: یۆهان وادێفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پلانی ئەمریکا بۆ غەززە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕە ترسناکەکە، ئێمەش ئامادەین پشتگیریی بکەین.
هەرێمی کوردستان: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پشتگیری لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەم بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ و ململانێی لە غەززە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوژمەی حەوتەمی پارەی جووتیاران خەرج کرا
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
حەماس: ئامادەین بۆ سڕکردن یان کۆگاکردنـی چەکەکانمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
حەماس: ئامادەین بۆ سڕکردن یان کۆگاکردنـی چەکەکانمان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەندامێکی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەرچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵی کرد






