ئەردۆغان: نەتانیاهۆ بە هەموو جیهانی پیشاندا بە هیچ شێوەیەک ئاشتی ناوێت
- هەواڵ
- 2 تشرینی یەکەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیگەلی خۆڕاگری دەکات و بە هۆکاری ناسەقامگیری و ئەنجامدەری کۆمەڵکوژی ناوی دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەشتیگەلی خۆڕاگری کە بەرەو غەززە و بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر شارەکە بەڕێکەوتبوون، 13 کەشتی لە لایەن ئیسرائیلەوە دەستی بەسەردا گیرا کە زیاد لە 200 چالاکوان سەرنشینی هەبوو، بەڵام 30 کەشتی و بەلەم بەردەوامن بە ئاراستەی غەززە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی پارتی داد و گەشەپێدان، ئاکپارتی ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر کەشتیگەلی خۆڕاگری کە بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی غەززە و شکاندنی گەمارۆی ستەمکارانە لە نەتەوە و وڵاتانی جیاوازەوە بەڕێکەوتبوون، جارێکی تر بە جیهانییان پیشاندا کە ئاشتیان ناوێت و بەرپرسیارن لە برسیکردن و کوشتنی خەڵکی بێتاوان.
زانیاریی زیاتر: سەرۆککۆماری تورکیا لە درێژەی وتەکانیدا گووتی، تورکیا بەدواداچوون بۆ هاوڵاتیانی تورکیا دەکات کە لە کەشتیگەلەکەدا بەشداربوون، پاراستنی گیانی هەموو هاوڵاتیانیی لە ئەستۆی ئیسرائیل و نەتانیاهۆیە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئامادەین بۆ کڕینی ئاو لە هەر وڵاتێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ ڕێواز فایەق: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم





