بە بڕیاری ئەردۆغان، سەروەت و سامانی 20 کەسایەتی و 18 دامەزراوەی ئێرانی سڕ کران
- هەواڵ
- 3 تشرینی یەکەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
بە هۆی ڕۆڵگێڕان لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و وەک پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، تورکیا بڕیاری دا سەروەت و سامانی 20 کەسایەتی و 18 دامەزراوەی ئێرانی سڕ بکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی بڕیارێک کە بە واژووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاو کراوەتەوە، وەک پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە تورکیا سەروەت و سامانی 20 کەسایەتی و 18 دامەزراوەی ئێرانی سڕ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم ئەو 20 کەسە هاووڵاتیی ئێرانین و دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران، بانک سپا، بانکی نێودەوڵەتیی سپا و بنکەی لێکۆڵینەوە و بەرهەمهێنانی ئەتۆمی لە هەریەک لە ئیسفاهان، کەرەج و چەندین کۆمپانیا و دامەزراوەی دیکەی بەرهەمهێنانی ئەتۆمی لە لیستی ئەو 18 دامەزراوە ئێرانییەدان کە بەر سزاکە کەوتوون.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە بڕیارەکەدا هاتووە ئەو کەسایەتی و دامەزراوانەی سەروەت و سامانەکانیان لە تورکیا سڕ کراوە، دەتوانن بەپێی بڕگەی چوار لە ماددەی دووەمی یاسای ژمارە 7262 لە ڕێگای لیژنەی هەماهەنگی و چاودێری داواکاری پێشکەش بکەن و داواکارییەکەیان دەگەیێنرێتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارەی تورکیا دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ هەفتەیەکی تەواو بەسەر کۆبوونەوەی لووتکە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەردۆغاندا تێدەپەڕێت و دوای کۆبوونەوەکەش واژۆیان لەسەر چەندین ڕێککەوتننامە کرد.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
تسورکۆڤ: میلیشیا عێراقییەکان ڕوو لە دەوڵەمەندبوون و سیاسەت دەکەن
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا دەچێتە لای ئۆجەلان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی لەسەر گرتە ڤیدۆیەکی سۆشیال میدیا هاتە دەنگ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی دوو هەفتەدا خزمەتگوزارییەکی دیکە لە "KRD Pass" کارا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
تسورکۆڤ: میلیشیا عێراقییەکان ڕوو لە دەوڵەمەندبوون و سیاسەت دەکەن
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا دەچێتە لای ئۆجەلان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی لەسەر گرتە ڤیدۆیەکی سۆشیال میدیا هاتە دەنگ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی دوو هەفتەدا خزمەتگوزارییەکی دیکە لە "KRD Pass" کارا دەکرێت





