
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریک
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە وەڵامی حەماس بۆ پلانەکەی دەکات و دەڵێت: حەماس ئامادەیە بۆ ئاشتی و داواش لە ئیسرائیل دەکات بۆردومانەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕابگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی 20 خاڵی ئاشتی بۆ غەززە خستەڕوو، هەر دوای ڕاگەیاندنی پلانەکە ئیسرائیل ئامادەیی خۆی دەربڕی و دوێنی حەماس وەڵامی پلانەکەی بە ئەرێنی دایەوە و بەمەش ڕاستەوخۆ قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ دەستپێدەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای وەڵامەکەی بزووتنەوەی حەماس لە گرتە ڤیدۆییەکدا ڕایگەیاند، ئەمە ڕۆژێکی گەورەیە، بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بارمتەکان بێنەوە ماڵەوە بۆ لای دایک و باوکیان، هاوکات جەختی لەوەکردەوە، کە زۆر نزیکین لە گەیشتن بە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، داواشی لە ئیسرائیل کرد بۆردومانەکانی لە غەززە ڕابگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی "دەستبەجێ قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ بۆ غەززە جێبەجێ بکات"، داوای ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان دەکات ئاماژە بەوەش دەکات ئەو بنەمایانەی ئیسرائیل دایانناوە لەگەڵ دیدگای ترەمپدا یەکدەگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاشتی ئەمانە لەخۆدەگرێت، ئاگربەستی دەستبەجێ و ڕاگرتنی هێرشەکانە، ئازادکردنی هەموو بارمتەکان، زیندوو و مردوو، لە ماوەی 72 کاتژمێردا، دەستپێکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 9 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین





