لە ناوخۆی حەماس بۆچوونی جیاواز سەبارەت بە پلانەکەی ترەمپ هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
هەرچەندە حەماس بە ئاشکرا بە پلانی ئاشتیی ترەمپ بۆ غەززە ڕازی بووە، بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، جیاوازییەکی زۆر لەناو سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی حەماسدا هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە جیاوازیی نێوان سەرکردەکانی حەماس لەسەر چەکداماڵین و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانە و بەشێکیان بۆچوونی جیاوازیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: سەرکردەکانی حەماس هێشتا لەسەر بۆچوونێک ڕێک نەکەوتوون، هەر لەبەر ئەمەش بووە کە وەڵامەکەیان بۆ پلانەکەی ترەمپ تا ڕادەیەک وریایانە و مەرجدارە تا لەم ڕێگەیەوە کات بەدەست بێنن و ناکۆکییەکانی نێوان باڵی سیاسی و سەربازی یەکلا بکەنەوە.
ئەمەش بزانە: بە گوێرەی سەرچاوەکانی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، خەلیل حەییە، سەرۆکی دانوستانکاری حەماس و چەند بەرپرسێکی سیاسی باڵای دیکە پشتگیری لە قبووڵکردنی ئەو پێشنیازە دەکەن، سەرەڕای ئەوەی ئەوانیش ڕەخنەی جددییان هەیە. بەڵام ئەم بەرپرسانەی حەماس کە بنکەکانیان لە دەرەوەی غەززەیە، کاریگەرییەکی سنوورداریان لەسەر باڵی سەربازی گروپەکە هەیە کە لە ناو کەرتی غەززەدا ماونەتەوە. هاوکات عیزەدین حەداد، کە لە دوای کوژرانی یەحیا سینوار و محەمەد سینوار بەرپرسیارێتیی باڵی سەربازیی حەماسی گرتووەتە دەست، گوتوویەتی ئامادەی دانوستانە و ئامادەیە موشەک و چەکە هێرشبەرییەکانی دیکە ڕادەستی میسر و نەتەوە یەکگرتووەکان بکات، بەڵام دەیەوێت چەکی سوک و بەرگریی لە دەست حەماسدا بمێنێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: فەرماندە مەیدانییەکانی حەماس لە غەززە نیگەرانن لەوەی کە چەکدارەکانیان ئامادە نەبن چەک دابنێن. چونکە لە سەرەتای شەڕەوە ژمارەیەکی زۆر گەنج چوونەتە ناو ڕیزەکانی حەماس کە زۆربەیان خانووەکانیان ڕوخێنراون یان ئەندامانی خێزانەکەیان لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون. هاوکات، لەگەڵ ئەوەدا حەماس هەزاران چەکداری لە شەڕەکەدا لەدەست داوە، بەڵام هێشتا توانای شەڕكردنی ماوە. جگە لەمە چەکدارانی حەماس لە شێوەی گروپی بچووکی سەربەخۆ شەڕ دەکەن و کەمتر فەرمان لە سەرەوەی خۆیان وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: بەشێک لە ڕەخنەگران پێیان وایە پلانەکەی ترەمپ ئاگربەستێکی 72 کاتژمێرییە، نەک ڕێککەوتنێکی ئاشتیی ڕاستەقینە؛ ئەمەش لەبەر بێمتمانەییانە بەرامبەر بە ئیسرائیل بەوەی پابەندی ڕێککەوتنەکە بێت. هەر بۆیە لە وەڵامەکەی حەماسدا مەرجی خۆشکردنی زەمینە بۆ بەردانی بارمتەکان دانراوە و ئاماژەش بە چەکدانان نەکراوە.
چاوەڕوانکراوەکان: بەشێک لە نێوەندگیرەکان هۆشداریی ئەوەیان داوە کە ئەگەر فەرماندەکانی حەماس پلانەکەی ترەمپ پەسەند بکەن، لەوانەیە بەشێک لە چەکدارەکان ئامادە نەبن چەک دابنێن و بچنە ڕیزی گرووپە چەکدارییەکانی دیکەی وەک جیهادی ئیسلامی و بەرەی ڕزگاریخوازی فەلەستینیەوە و بەم شێوەیەش ڕێککەوتنەکە دەبێتە ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە تەنیا کە نازانرێت بە هۆیەوە شەڕەکە دەوەستێت یان نا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 8 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین




