
تۆما باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەهێزکردنی یەکڕیزی سوورییەکان، ئاشتی و خۆشگوزەرانی هاوبەش لەو وڵاتەدا، گفتوگۆی بنەڕەتی و گرنگی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامداوە.
وێنە گەورەکە: سەردانی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هاوکاتە لەگەڵ پەککەوتنی دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەری و دیمەشق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا بەبێ بەشداری ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە، هەڵبژاردنێک کە ئیدارەی خۆسەری بە "شانۆیی" ناوی برد و ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکەی دوێنێ ڕەنگدانەوەی ئیرادەی تەواوی سوورییەکان ناکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تۆما باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە هاوڕێیەتی ئەدمیڕاڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کردووە و گفتوگۆی بنەڕەتی و گرنگیی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەردانەکە بەشێکە لە هاندانێکی گەورە لە چوارچێوەی ڕوانگەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ "پێدانی دەرفەتێک بە سووریا"، ئەویش لەڕێگەی بەهێزکردنی سوورییەکان لەڕێگەی پتەوکردنی یەکڕیزی ناوخۆییان، ئەوەش وەک هەوڵێکی نوێ لەپێناوی ئاشتی و خۆشگوزەرانی هاوبەش.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای ڕۆژئاوای کوردستانیش لە ئیدارەی خۆسەرەوە بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەریی و ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدەش ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق کراوە، هەروەها هەڵگرتنی سزاکانی سووریا، ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان تاوتوێ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامی هاوبەشی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەسەدە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، پاراستنی ئارامی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و پاراستنی یەکێتی و سەروەری سووریا کراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئامادەین بۆ کڕینی ئاو لە هەر وڵاتێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ ڕێواز فایەق: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم






