
کۆبوونەوەی نێوان هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی، ئەسعەد حەسەن شەیبان
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا تا دێت گرژییەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سووریا زیاتر تەشەنە دەسێنن، سبەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سووریا کۆ دەبنەوە و ڕۆژنامەی تورکیا نزیک لە ئاک پارتی'یش نووسیوویەتی ئەگەر هەسەدە تیکەڵی سوپای سووریا نەبێت، ئەوا هەردوو سوپای تورکیا و سووریا پێکەوە ڕووبەڕووی هەسەدە دەبنەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووبەڕووبوونەوەکەی شەوی ڕابردوو لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە چەکدارەکان لە گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب، گرژییەکانی نێوان هەسەدە و حکوومەتی کاتی سووریا زیاتر تەشەنە دەستێنێت و وەزیری دەرەوەی سووریاش لە تورکیایە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە بڕیارە سبەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی، ئەسعەد حەسەن شەیبانی کۆببنەوە و یەکێکیش لە تەوەری گفتوگۆکانیان پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە دەبێت لەگەڵ سوپای نوێی سووریا.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژنامەکە لە زاری گەورە بەرپرسانی تورکیاوە سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی تورکیا مانەوەی هەسەدە وەک هەڕەشە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئاسایشی نیشتمانیی خۆی دەزانێت، ئەگەر هەسەدە تێکەڵی سوپای نوێی سووریا نەبێت ئەوا تورکیا پشتیوانی لە سووریا دەکات و سوپای تورکیا و سووریا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش بۆ سەر هەسەدە ئەنجام دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی 10.3.2025 لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە واژووی لەسەر کرا، دوو مانگ و شەش مانگی ماوە وەک دوا وادە بۆ تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا، بەڵام بە هۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەسەدە و حکوومەتی کاتیی سووریا هێشتا پرۆسەکە دەستی پێ نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەلایەن ڕۆژنامەی تورکیاوە لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سوپای تورکیا و سوپای سووریا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە ئیدلب بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجام دا. ئەمەش بووە یەکەم ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەشی ئەم دوو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە





