
جارێد کوشنەر زاوای ترەمپ و ستیڤ ویتکۆف
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی هەوڵەکان و جێبەجێکردنی پلانی 20 خاڵی ترەمپ بۆ ڕاگرتنی جەنگی غەززە شاندی دانوستاندنکاری ئەمریکا گەیشتە شەرم شێخ لە میسر.
وێنە گەورەکە: میسر میوانداری دانوستاندنی ناڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و حەماسی کرد و گەڕی یەکەمی دانوستاندنی نێوان هەردوولا بەنێوەندگیریی میسر بەڕێوەچوو و گفتوگۆیان لەبارەی پلانەکەی ترمپ بۆ ئاشتی لە غەززە کرد تاوەکو ئێستاش گفتوگۆیەکان بەردەوامن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەری ئاکسیۆس ئاشكرای کرد، ''ستیڤ ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارێد کوشنەر، زاوای ترەمپ، چوارشەممە گەیشتوونەتە شاری شەرم شێخی میسر بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە .''
زانیاریی زیاتر: هەمان سەرچاوە دەشڵێت، ئیدارەی ترەمپ فشارێکی تووند دەخاتە سەر هەردوو ئیسرائیل و حەماس بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە، لەنێویاندا ئاگربەستی هەمیشەیی و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان.
لێدوانی فەرمی: لەسەر هەمان پرس ترەمپ گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هەبوونی پێشکەوتن لە دانوستاندنەکان و ڕایگەیاند، تیمی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان بەرەو میسر بەڕێکەوتوون.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەیەکی میسری ئاگادار لە دانوستاندنەکان وتوویەتی،'' قۆناغی یەکەمی پلانی ترەمپ لە غەززە پێش ڕۆژی هەینی یەکلایی بکرێتەوە، ئەگەر ئەو کەشوهەوای ئەرێنییەی ئێستا لە دانوستانەکاندا هەیە؛ بەردەوام بێت.''
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 9 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین





