بەرپرسی لقی 25 كەركووكی پارتی: دەنگەكانمان لە كەركووك زیاد دەكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
پارتی لە پارێزگای كەركووك بە گڕوتینەوە دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە و بەرپرسی لقی 25ـی كەركووكی پارتیش دەڵێت دەنگەكانمان زیاد دەكات و كاندیدەكانمان كەسانی كاریگەر و بە ئەزموونن.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ شەممە 11-10-2025، پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك یەكێك لە گەورەترین كەرنەڤاڵەكانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدات و 24 كاندیدی حیزبەكە لە بازنەی كەركووك دەناسێندرێن.
لێدوانی فەرمی: سیروان سەید عاسی، بەرپرسی لقی 25ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێمە حزبێكین كە ئەزموونێكی باشمان هەیە لە هەڵبژاردن و پلانی خۆمانمان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری كەركووك هەیە و كاندیدەكانیشمان كەسانی بە ئەزموون و خاوەن پێگەن، لە كەرنەڤاڵەكەی ئەمڕۆ سەرجەمیان دەناسێنین، چاوەڕان دەكرێت هەزاران كەس لە جەماوەری پارتی لە دەڤەرەكە ئامادەی بن.
بەرپرسی لقی 25ـی پارتی داوا لە خەڵكی كەركووك دەكات، "متمانە بە لیستی 275 پارتی بدەن بۆ ئەوەی شارەكە لە دەستێكی ئەمیندا بێت، بوونی پارتی لە كەركووك بووەتە پێویستییەك و واقیعێك هاتۆتە ئاراوە كە دەبێت پارتی لە كەركووك باڵادەست بێت، بۆ ئەوەی نموونەی شارەكانی دیكەی كوردستان خزمەتی خەڵكی كەركووكیش بكەین.
دەشڵێ: پشتیوان بە خودا و خەڵك بێگومان دەنگەكانمان لە كەركووك زیاد دەكات.
لەلایەكی دیكەوە: هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی كەركووك - گەرمیانی پارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 15 هەزار کەس لە جەماوەری پارتی لە کەرنەڤاڵەکە ئامادە بن و هەر 24 کاندیدەکەی پارتی لە بازنەی کەرکووک دەناسێندرێن.
جەختیشی کردەوە کە دۆخی پارتی لە کەرکووک و دەوروبەری باشە و مۆڕاڵ و گەرموگوڕییەکی باش هەیە و لەم ڕۆژانە دوو بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتی لە داقووق و لەیلان بە ئاڵای کوردستانەوە کرانەوە کە لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە داخرا بوون.
گوتیشی: دۆخی کەرکووک لە شارەکانی دیکە جیاوازە و ڕێنماییمان بۆ خەڵک و دەنگدەرانمان ئەوەیە هێمن و لەسەرخۆ بن و بانگەشەیەکی ئارام و دوور لە هەڵچوون ئەنجام بدەن، پێویستە ڕێز لە هەموو پێکهاتە و لایەنەکانی سنوورەکەش بگیرێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 1.8 ملیۆن دەنگدەری نوێ تۆمار کراون
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
پەروین بوڵدان: شاندێکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ئۆجەلان دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە ماستەر پلانی گەلی عەلی بەگ ڕاگیرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشکنینێکی پزیشکی نهێنییەک لەسەر 'دڵ'ـی دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
10 تشرینی یەکەم
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
10 تشرینی یەکەم
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
10 تشرینی یەکەم
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
10 تشرینی یەکەم
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
9 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 1.8 ملیۆن دەنگدەری نوێ تۆمار کراون
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
پەروین بوڵدان: شاندێکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ئۆجەلان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشکنینێکی پزیشکی نهێنییەک لەسەر 'دڵ'ـی دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتی کۆبوونەوەکەی ترەمپ و وڵاتانی عەرەبی لە میسر کراوە؟