بەرگریی شارستانیی غەززە: نزیکەی 200 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە باکووری کەرتەکە
- هەواڵ
- 11 تشرینی یەکەم

دیمەنی گەڕانەوەی دەیان هەزاری خەڵکی غەززە بۆ ناوچەکانیان لە کەرتەکە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە
ئاڤا نیوز
هاوکات لەگەڵ کەوتنە بواری جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، شەپۆلێکی بەرفراوانی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە باشوورەوە بۆ ناوچەکانیان لە باکوور دەستیپێکردووە. بەرگریی شارستانیy غەززە ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا نزیکەی 200 هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبوو، گەڕاونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەریەک لە حەماس و ئیسرائیل بە پلانی ڕێککەوتنی ئاشتیی غەززە ڕازی بوون و واژۆیان کردووە، دواتریش هەردوولایەنی شەڕەکە [حەماس و ئیسرائیل] ڕێککەوتنەکەیان پشتڕاست کردەوە.
دوای ڕاگەیاندنی پلانی ئاشتی غەززە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس بە خاڵەکانی نێو پلانەکە ڕازی بوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشتی لە گەززە ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی؛ مەحمود باسال، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە لە لێدوانێکدا ئەم ئامارەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی هەینییەوە، کە ئاگربەست دەستیپێکردووە، نزیکەی 200 هەزار کەس لە ئاوارەکانی باشوورەوە بەرەو باکووری غەززە گەڕاونەتەوە."
هاوکات، شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، کە بەهۆی بۆردومانە چڕەکانی ئیسرائیلەوە ڕووبەڕووی وێرانکارییەکی گەورە بووەتەوە، جموجۆڵی تێکەوتووە بەهۆی گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی.
لەلایەکی دیکەوە؛ وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاگربەست، هەوڵەکان بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان چڕکراونەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی دەروازەی کەرەم شاڵۆم بەڕووی کاروانی هاوکارییەکاندا، کە ئەمەش بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکەدا بۆ سووککردنی باری سەرشانی هاوڵاتیانی مەدەنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 8 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین





