لە 72 کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

25 هەزار دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
لە 72 کاتژمێری داهاتوودا سوودانی بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدات، هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سێشەممەی ڕابردووەوە بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی بە وەزیرانی کورد داوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەم سێشەممەیەدا بەڵێنەکەی بکاتە بڕیار و تەیف سامی، وەزیری دارایی بۆ ناردنی پارە ڕابسپێرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: "گرنگ نییە پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەبێت یان نا، دوای هەناردەکردنەوەی نەوت و جێگیرکردنی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی لەلایەن کوردستانەوە، ناردنی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو پێویستی بە دەنگدان نییە، دەسەڵاتی سوودانی و تەیف سامییە و تەنها پێویست دەکات ئەوان بڕیار بدەن، بڕیاریشە سێشەممە بڕیارەکە بدەن".
لەلایەکی ترەوە: حکومەتی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادە کردووە. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەکە بە کاش ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەکات.
هەنگاوی داهاتوو: ناردنی پارە بە ئەگەری زۆرەوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونکە ڕێکارەکان کاتیان دەوێت، پێویست دەکات ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی بکات، لەوێش دەست بە ڕێکارەکان بکرێت، ئەمەش چەند ڕۆژێکی دەوێت، بۆیە ناردنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
پێکدادانی قورس لەسەر سنووری ئەفغانستان و پاکستان دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
47 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
10 تشرینی یەکەم
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
10 تشرینی یەکەم
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
پێکدادانی قورس لەسەر سنووری ئەفغانستان و پاکستان دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەتۆمەتی دووجار دەنگدان 500 هەزار دینار لە کەسێک وەردەگیرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوەڕۆ و پاككردنهوهى ئاو لە هەولێر دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو هەڵبژاردەی عێراق لەبەردەم هەلێکی مێژوویدایە