
دیمەنێکی گۆڕەپانی ئاشتی لە شەرم شێخ لە میسر
ئاڤا نیوز
دوای دوو ساڵ جەنگی غەززە، سبەی دووشەممە 13-10-2025 بە مەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی غەززە لە میسر لووتکەیەکی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، لەژێر ناونیشانی 'لووتکەی ئاشتی شەرم شێخ'، سەرۆکایەتیی میسر ئاشکرای دەکات زیاتر لە 20 سەرکردەی وڵاتی جیهان بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وتەبێژی سەرۆکایەتیی میسر ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە میسر میوانداری لووتکەی نێودەوڵەتی لە شەرم شێخ دەکات، بە ئامانجی واژۆکردنی ڕێککەوتنی غەززە، هاوکات لە لووتکەکەدا زیاتر لە 20 سەرکردە بەشدار دەبن، لە نێویاندا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەو سەرۆک و سەرکردانەی کە بەشداربووانیان لە لووتکەکەدا پشتڕاستکردۆتەوە بریتین لە'' ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا''.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرچاو میدیاییەکان لەنێویاندا پەیامنێری سکای نیوزـی عەرەبی بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای کردووە،'' لووتکەکەدا 25 سەرکردە و سەرۆک و نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بەشدار دەبن، لەنێو ئەو سەرکردانەی کە چاوەڕوان دەکرێت بەشدار بن بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە ، حەمەد بن عیسا ئەلخەلیفە شای بەحرەین، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان، مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران و فریدریش مێرز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا. ''
لەلایەکی دیکەوە: تا ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە بەشداریکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لووتکەکەدا نەدراوە، لەبەرامبەردا حوسام بەدران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس پشتڕاستیکردەوە کە "حەماس بەشداری ناکات، بەڵکو لەڕێگەی نێوەندگیریی و بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلیەوە واژۆکردنە ئەنجام دەدرێت''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
حەماس: ئامادەین بۆ سڕکردن یان کۆگاکردنـی چەکەکانمان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەندامێکی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەرچوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵی کرد






