
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پڕۆژەیەک بۆ لێبووردنی گشتی لە زیندانیان ئامادەکراوە و سەدان زیندانی دەگرێتەوە. لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەستاوە، پەرلەمان کارا بکرێتەوە یەکسەر پێشکەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دۆخی زیندانەکانی هەرێمی کوردستان خراپە و زۆربەیان پڕبوونە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ژمارەی زیندانیان لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە شەش هەزار کەس.
چاکسازیی گەورانی هەولێر دوو هەزار و 250 کەس، لە سلێمانی هەزار و 710 کەس، دهۆک هەزار و 425 کەس، تەنانەت ژمارەی زیندانیان لە هۆڵەکان گەیشتووەتە 40 کەس.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەکەی ئامادەکردووە، بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەمە زیاتر ناتوانین زیندانی وەربگرین بەتایبەت لە هەولێر، بۆیە لەگەڵ کارابوونەوەی پەرلەمان لە هەفتەی یەکەم و دووەم پڕۆژەکە پێشکەش دەکەین.
لێبووردنی گشتی تەنها 10 جۆری سزا ناگرێتەوە، بۆنموونە: تیرۆر، بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، کوشتن ئاشتەوایی نەکرابێت، دەستدرێژی و چەند جۆرێکی تریش.
لەلایەکی دیکەوە: لێبوردنی تایبەت لە کوردستان بەردەوامە، ئەو زیندانیانە دەگرێتەوە نەخۆشی قورس و درێژخایەنیان هەیە، بەتەواوی پەکیان کەوتووە و هیچ چارەسەرێکیان نییە، ئامانجی ئازادکردنیشیان ئەوەیە ئەو تەمەنەی ماویانە لەنێو کەسوکاریان بەسەری ببەن.
تەنانەت 15 ڕۆژ پێش ئێستا پێنج زیندانی ئازاد کراون، چوار لە دهۆک و یەک لە هەولێر، ئەوانەی دهۆک عەرەب بوون و هەموویان بە ماددەی تیرۆر حکوم بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین





