بلومبێرگ: تورکیا یارمەتی سەربازی سووریا دەدات بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە
- هەواڵ
- 17 تشرینی یەکەم

دیمەنی هێزەکانی تورکیا و سووریا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەکانی پێگەی بلومبێرگ، تورکیا خۆی ئامادە دەکات بۆ گەیاندنی کەلوپەلی سەربازی بە سووریا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئەو وڵاتە، کە دەسەڵاتی ئەنقەرە بۆ لێدان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات فراوان دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسانی تورکیا کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرابکرێت بە پێگەی بلومبێرگیان ڕاگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت یارمەتییە سەربازییەکان لە چەند هەفتەی داهاتوودا بگاتە سووریا کە بریتین لە زرێپۆش، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تۆپهاوێژ، مووشەک و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی.
زانیاریی زیاتر: ئەم کەلوپەلە سەربازییانە بە شێوەیەکی سەرەکی لە باکووری سووریا جێگیر دەکرێن و لە ناوچەکانی سنووری ئیسرائیل دوور دەخرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێگەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئامانجی ئەم پاڵپشتییە سەربازییە بەهێزکردنی دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریایە کە هەوڵی چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆی لە سەرانسەری سووریا و بوونیادنانەوەی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی دەدات.
ئەمەش بزانە: تورکیا و سووریا لە گفتوگۆدان بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەسەر سنوورەکانیان کە ڕێگە بە هێزەکانی تورکیا دەدات لە چەکدارانی نزیک سنوورەکانی بدەن. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەنقەرە دەیەوێت مەودای ڕێگەپێدراوی ئۆپەراسیۆنەکانی لە پێنج کیلۆمەتر بۆ 30 کیلۆمەتر فراوان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






