
وێنەی ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئیمارات
ئاڤا نیوز
دیداری ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات ڕێکدەخرێت و پلاتفۆرمێک بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی باڵای وڵاتی ئیمارات گەیشتووەتە هەولێر و دیدارێکی تایبەت لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت، کە دوو پانێڵ و کۆبوونەوەی نۆ تیمی جیاواز لەخۆدەگرێت، تێیدا چەند پێشنیازێک ئاڵوگۆڕ دەکرێن و دەستپێشخەرییەکی نوێش ڕادەگەیێنرێت.
زانیاریی زیاتر: دیدارەکە کاریگەری لەسەر پێشخستنی تواناکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە لەبواری بەدیجتاڵیکردنی کاروبارەکان، چونکە ئیمارات ئەزموونێکی درێژخایەن و سەرکەتووی لە بوارەکەدا هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم چوارچێوەیەدا پلاتفۆرمێک بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنرێت کە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئیمارات دروست کراوە، بۆ پێشخستنی کارەکانی حکومەت و دامەزراوەکانی کار دەکات.
ئەمەش بزانە: هەردوولا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و بەڕێکردنی مامەڵەی هاونیشتمانیان بەشێوەیەکی خێراتر سوود لە ئەزموونی ئیمارات وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 53 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






