گەشتەکەی ئەردۆغان بۆ کەنداو دەستیپێکرد و بەرەو کوێت بەڕێکەوتووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بە کەرتی غەززە، گەشتەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سێ وڵاتی کەنداو دەستیپێکرد و بەرەو کوێت بەڕێکەوتووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ بڵاویکردووەتەوە گەشتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شاندی یاوەری سێ ڕۆژ دەخایەنێت. کوێت یەکەم وێستگەی گەشتەکەی ئەردۆغان دەبێت و پاشان سەردانی قەتەر و دواتریش سەردانی عومان دەکات.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکان هەروەها تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکان، پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەرەوپێشبردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی کەنداو دەکرێت لە بوارەکانی پیشەسازیی بەرگری، وزە، بازرگانی و وەبەرهێنان.
پێویستە ئەمەش بزانیت: چاوەڕێ دەکرێت لە میانی گەشتەکەدا ئەردۆغان لەگەڵ شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسوباح، میری کوێت؛ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، میری قەتەر و هەیسەم بن تاریق تەیمور، سوڵتانی عومان کۆببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
41 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە





