سوپای ئیسرائیل کوشتنی بەرپرسێکی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان ڕادەگەیەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 تشرینی یەکەم

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەرپرسێکی "هێزی ڕەزوان"ی سەر بە حیزبوڵڵای لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی عەین قانا لە باشووری لوبنان کوشتووە.
وێنە گەورەکە: لەدوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردووەوە، سوپای ئیسرائیل دەستی لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی حیزبوڵڵا و کادیرەکانی هەڵنەگرتووە و لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوامە.
بڵاوکراوەی فەرمی: کاپتن ئێلا، سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندنی عەرەبی لە سوپای ئیسرائیل، لە هەژماری خۆی لە "ئێکس" نووسیویەتی: "هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە هێرشێکدا لە ناوچەی عەین قانا لە باشووری لوبنان توانیان عیسا ئەحمەد کەربەلا، فەرماندە لە هێزی ڕەزوان بکەنە ئامانج".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئێلا، "کەربەلا دەستی هەبووە لە گواستنەوەی چەک لەناو لوبناندا، چالاکییەکانیشی ببووە مایەی پێشێلکردنی لێکگەیشتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا، هۆشداری دابوو لە ڕوودانی پێکدادانێکی گەورە لە نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل ئەگەر دۆخی ئێستا بەردەوام بێت و دەوڵەتی لوبنان کۆنترۆڵی خۆی نەسەپێنێت و چەکی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان کۆنەکاتەوە.
باکگراوند: ململانێی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لە تشرینی یەکەمی 2023 دەستی پێکرد، کاتێک گرووپەکە وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ بزووتنەوەی "حەماس" لە سەرەتای جەنگی غەززەدا، هێرشی کردە سەر بنکەکانی ئیسرائیل بە درێژایی سنووری باشوور.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






