ئاڤا نیوز
کچێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هەولێر ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی کاری لەحیمە، ئەو دەڵێت، هەرچەندە کارەکە قورسە، بەڵام ئاسوودەم، چونکە حەزم بە کاری قورسە.
چیرۆکی سەرەکی: لە شاری هەولێر، کچە کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەی چەند ساڵێکە هاوشانی وەستایەکی پیاو کاری لەحیم دەکات و بووەتە یەکەم ژن لە کوردستان و تەنانەت عێراقیش کە دەستی داوەتە ئەم پیشەیە.
لێدوانی فەرمی: مژدە سەدیق، بە ئاڤای ڕاگەیاند، "زیاتر لە حەوت ساڵە لە هەرێمی کوردستان دەژیم. جیا لەوەی ئەکتەرم، بیرم لەوە کردەوە کارێکی دیکە بکەم کە هەموو ئافرەتێک توانای ئەم کارەیان نەبێت." سەرەتا بۆ ماوەی دوو ساڵ خەریکی کاری کشتوکاڵی بووم، تەماتە و کوارگم چاندووە و خەڵک بە "کچە زراعییەکە" بانگیان کردووم، بەڵام دواتر وازم لەو کارە هێناوە و دەستم بە کاری لەحیم کردووە.
مژدە بە شانازییەوە باس لە کارەکەی دەکات و دەڵێت: "ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ وەستایەک تەنیا خەریکی کاری لەحیمم. کاری دروستکردنی نافوورە دەکەم و ڕۆژانە زیاتر لە هەشت کاتژمێر ئیش دەکەم. شانازیش بە کارەکەی خۆمەوە دەکەم."
کاردانەوەکان: سەبارەت بە کاردانەوەی خەڵک، مژدە ئاماژە بەوە دەکات: "سەرەتا کاتێک دەچینە شوێنی کارەکە، خاوەن خانووەکان متمانەیان پێمان نییە و دەڵێن 'بەخوا کارەکەمان بووە فشە مادام ژنە.' بەڵام کە دەمبینن بلۆک هەڵدەگرم و لەحیم دەکەم، دەڵێن 'کاکە ئەمە ژن نییە پیاوە. ژن چۆن ئەم کارانەی پێ دەکرێت"
مژدە باوەڕی وایە کە "عەیب نییە مرۆڤ هەر کارێک بکات، گرنگ ئەوەیە نانێکی حەڵاڵ پەیدا بکەیت. من شانازی بە خۆمەوە دەکەم کە هاوشانی پیاوان ئەو کارە دەکەم." لەبارەی هیلاکی و زەحمەتی کارەکەشیەوە، دەڵێت: "ئەم کارەی دەیکەم جەستەم هیلاک دەکات، بەڵام لە ناخەوە زۆر ئاسوودەم. وەک ژنیش بەردەوام حەزم لە کاری قورسە. من پێموایە ئەگەر ئیرادە هەبێت، هەموو کارێک ئاسانە."
زانیاریی زیاتر: مژدە زۆربەی کارەکانی ڕۆژانەی بە ماتۆڕێک جێبەجێ دەکات و دەڵێت: "پارەی کڕینی ئۆتۆمبێلم نییە، بۆیە کارەکانم بە ماتۆڕ دەکەم و شۆفێرێکی باشم. چوار هەزار دینار بەنزین لە ماتۆڕەکەم بکەم، بەشی یەک هەفتەم دەکات، ئیدی بۆچی پارە بە تەکسی بدەم."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا فێڵێكی دیکە لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی زاخۆ داوایەک لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی زاخۆ داوایەک لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی ژەنەڕاڵەکانی کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەكگرتووەكان: زیاتر لە 17 ملیۆن خەڵکی ئەفغانستان برسین
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین کەس سەرۆکایەتیی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان دەکات





