بەرپرسێکی گرتووخانەی سیدنایا بەرپرس دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی گرتووخانەی سیدنایا بەرپرس دەستگیر دەکرێت

گرتووخانەی سیدنایا لە سووریا

ئاڤا نیوز

دەسەڵاتدارانی سوریا ڕایانگەیاند، بەرپرسێکی سەربازیی پێشوویان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە لەسێدارەدانی ڕاگیراوانی بەندیخانەی سیدنایا لە سەردەمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا.

بەیاننامەی فەرمی: لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، لقی دژە تیرۆری پارێزگای دیمەشق، جەنەڕاڵ ئەکرەم سەللوم ئەلعەبدوڵای دەستگیرکردووە.

زانیاریی زیاتر: ئەلعەبدوڵا لە سەردەمی ئەسەد چەند پۆستێکی هەبووە، دیارترینیان فەرماندەی پۆلیسی سەربازی بووە لە وەزارەتی بەرگری لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2015. 

ئەمەش بزانە: وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەڵێت، ئەلعەبدوڵا تێوەگلاوە لە پێشێلکاریی جددی بەرامبەر بە دەستگیرکراوەکانی زیندانی سیدنایا و تۆمەتباریکردووە بەوەی ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە لەسێدارەدانی دەستگیرکراوەکان لەو ماوەیەدا کە فەرماندەی پۆلیسی سەربازی بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ