
دیمەنی قوتابیان لەناو پۆلی خوێندن
ئاڤا نیوز
بڕیارە لەیەک کاتدا، ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە 26-10-2025 دەوامی قۆناغی یەکی قوتابیانی تازە وەرگیراو لە کۆلیژ و پەیمانگەکان دەستپێبکات و ئەوانەشی دابەزاندن لە بەشەکانیان دەکەن ئاگادار دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: بۆ ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو سەرجەم ئەو قوتابیانەی داواکارییان لەڕێگای زانکۆلاینەوە پێشکەش کردبوو بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان، ناویان گەڕاوەتەوە و وەرگیراون.
لێدوانی فەرمییەکان:
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤای گوت، ڕۆژی یەکشەممە حەوت هەزار و 87 قوتابی لە 16 کۆلیژ و 89 بەشی ئەکادیمی دەوامییان دەستپێدەکات. ئەو قوتابیانەشی دابەزاندنیان لە بەشەکان کردووە تا ڕۆژی 30-10-2025 مۆڵەتییان هەیە مامەڵەکانیان تەواو بکەن، دوای ئەو وادەیە مامەڵەکانیان هەڵدەوەشێتەوە.
د.یۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە ئاڤای وت، لە زانکۆی سلێمانیش ڕۆژی یەکشەممە دوامی قۆناغی یەک دەستپێدەکات، بۆ ئەمساڵ تا ئێستا نزیکەی شەش هەزار قوتابی لە 22 کۆلێژ و 83 بەش وەرگیراون.
د. نەبەز محەممەد ئیبراهیم، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی دهۆک بۆ کاروباری قوتابیان بە ئاڤای وت، فەرمانی زانکۆیی بۆ چوار هەزار و 100 قوتابی تازە وەرگیراو دەرچووە و ڕۆژی یەکشەممە لە 19 کۆلێژ و 68 بەش دەوامیان دەستپێدەکات. هاوکات بەشە ناوخۆیی بۆ هەموو قوتابیانی دەرەوەی شارەکان ئامادەکراوە.
باکگراوند: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمساڵ 44 هەزار و 215 قوتابی ناویان گەڕاوەتەوە و 13 هەزار و 299 کورسی بە بەتاڵی مابویەوە و ئەوانیش بەپێی داواکاری بەشێکیان پڕکراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن





