
هەنگاوێكی دیکە لە پەکەکەوە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتیی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەبێ چوونە ناو وردەکاری و ئاماژەدان بەوەی هەنگاوەکە چی دەبێت میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردووەتەوە، بڕیارە وەک بەدەمەوەهاتن بۆ پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پابەندبوون بە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە، سبەی گەریلاکانی پەکەکە هەنگاوێکی دیکەی "مێژوویی" بنێن.
وێنە گەورەکە: 27-2-2025 عەبدوڵڵا ئۆجەلان وەک بە دەمەوەهاتن بۆ دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە داوای لە پەکەکە کرد بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان، کۆنگرە ببەستێت و ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاساییشی بۆ پرۆسەکە لە لایەن تورکیاوە بە پێویست زانی. پەکەکەش لە 5 بۆ 7ی ئایار کۆنگرەی 12ی بەست و پابەندبوونی خۆی بە داواکارییەکەی ئۆجەلان ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بە پشتبەستن بە سەرچاوەی متمانەپێکراو بڵاویان کردووەتەوە، ئەم هەنگاوە مێژووییەی گەریلاکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتییە و بڕیارە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گشتی لەو هەنگاوە ئاگادار بکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەک نیشاندانی نیازپاکی لە 11-7-2025 گرووپێک لە گەریلاکانی پەکەکە بە شێوەی سیمبوولی لە ئەشکەوتی جاسەنە چەکەکانیان سووتاند. دوای ئەو ڕێوڕەسمە و لە 1-8-2025 بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ پرۆسەکە و لەسەر داوای ئۆجەلان و باخچەلی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا پێک هێندرا.
لە لایەکی دیکەوە: ئەم هەنگاوە نوێیەی پەکەکە لە کاتێکدا دێت لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەرزی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی تورکیا کراوەتەوە و بڕیارە 28ی مانگ شاندی ئیمڕاڵی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی دەكات
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عێراق و ئێران لەسەر هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕێگای سنە – کرماشان بووەتە ڕێگای مەرگ بۆ هاووڵاتییان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

باخەکانی شارباژێر جارێکی دیکە هەنجیریان گرتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

خواستێکی زۆر لەسەر سێوی بەرواری باڵا هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەڵمانیا بیر لە گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازیی ناچاریی دەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد دانیشتووانی بەغدای هەراسان کردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی دەكات
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عێراق و ئێران لەسەر هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەش ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق تێپەڕدەبێت





