محەممەد شوكری: تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی مۆڵەتی پرۆژەكان دەگەیەنینە 200 پرۆژە
- هەواڵ
- 25 تشرینی یەکەم
محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمساڵ زۆرترین مۆڵەتمان بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان داوە، پلانەكە ئەوەیە تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی مۆڵەتەكان بگەیەنینە 200 پرۆژە.
وێنە گەورەكە: بەفەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لەماوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك ڕێنمایی بۆ كارئاسانیی وەبەرهێنان دەرچوون، ئەوەش وای كردووە وەبەرهێنەران لە جاران دەستكراوەتر بن بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە سەرجەم سێكتەرەكاندا.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی كوردستان میوانی ئاڤا بوو، وەڵامی ژمارەیەك پرسیاری پەیوەست بە بواری وەبەرهێنان دایەوە و دووپاتی كردەوە، ئەمساڵ سەرنجمان لەسەر ئەوە بوو زۆرترین مۆڵەت بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان بدەین و پلانەكە ئەوەیە تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەكە بگاتە 200 مۆڵەت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ڕوونیشی كردەوە، بەپێی دابەشبوونی شوێنە جوگرافییەكان مۆڵەت بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان دەدەین و ئێستا سەرنجمان زیاتر خستووەتە سەر جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە شارۆچكە و ئیدارە سەربەخۆكان. لە شارە گەورەكان زیاتر مۆڵەت بە پرۆژە پیشەسازییەكان و كارسازییەكان دەدەین بەجێگەی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر پرۆژەیەك لەگەڵ پلانی وەبەرهێنان و ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان نەگونجێت، مۆڵەتی پێنادرێت، یاخود پرۆژە لە سێكتەرێكی دیاریكراو زۆربێت، بەهەمان شێوە مۆڵەتی پێ نادرێت، یاخود سەرمایەی پرۆژەكە سنووردارە و لەئاست جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا نییە، بەهەمان شێوە مۆڵەتی پێ نادرێت و هانی وەبەرهێنەرەكە دەدرێت پڕۆژەكانی بباتە دەرەوەی شارە گەورەكان كە سەرمایەكی كەمتری پێویستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا





