
پیسبوونی هەوای بەغدای پایتەختی عێراق
ئاڤا نیوز
لە ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە بۆنێکی سوتێنەری گۆگردی بەغدای پایتەختی گرتووەتەوە و بەشێک لە هاووڵاتییانی ناوچەکەی تووشی تەنگەنەفەسی و سووتانەوەی چاو کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو بۆنە قورس و ناخۆشە لە ناوچەی کەرخ و ڕەسافە بڵاوبووەتەوە و تا دەورووبەری پایتەختیشی گرتووەتەوە، میدیا عێراقییەکانیش باس لەوە دەکەن هاووڵاتییان هەستیان بە تەنگەنەفەسی و سووتانەوەی چاوەکانیان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دانیشتووانی ئەو ناوچانەی کە بۆنەکە بەشێوەیەکی فراوان تێیاندا بڵاوبووەتەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، لە سەرەتای ئێوارەوە بە تووندی بڵاوبووەتەوە و تا وەکوو ئێستاش لەهەندێک شوێن بەردەوامە، بەوهۆیە ناچاربوون پەنجەرەی ماڵەکانیان دابخەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکەی.
باكگراوند: پێشتر چەند پسپۆڕێکی بواری ژینگە بە ئاڤایان ڕاگەیاند، دووبارەبوونەوەی ئەم دیاردەیە لەبەغدا و ناوچەکانی دەوروبەری، بەهۆی دەردانی گازی کارگەکانی بلۆکەوەیە، کە سوتەمەنی قورس (نەوتی ڕەش) بەکاردەهێنن و کارگەکانی کبریتیش لەدەوروبەری بەغدا ڕۆڵی خراپی هەیە بەسەر ژینگەی ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە: سەنتەری چاودێری "عێراقی سەوز" کە تایبەتە بە کاروباری ژینگە، هۆشداری دا کە هەوای بەغدا پڕ بووە لە ماددەی مەترسیدار کە هەڕەشە لە تەندروستی منداڵان و بەساڵاچووان دەکات، هەروەها بۆ یەکەمجارە ڕێژەی پیسبوونی هەوای بەغدا 515% تۆمار بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو





