ئەفسەرێکی پێشووی CIA: ئوسامە بن لادن بە جلی ژنانەوە لە دەست ئەمریکا هەڵاتووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئوسامە بن لادن
ئاڤا نیوز
ئەفسەرێکی پێشووی CIA، دوای 24 ساڵ باس لە فێڵێکی ئوسامە بن لادن دەکات کە دوای هێرشەکانی 11ـی سێپتێمبەر چۆن بە جلی ژنانەوە خۆی لە هێزەکانی ئەمریکا دەرباز کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: جۆن کیریاکۆو، ئەفسەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا (CIA)، ئاشکرای کردووە کە ئوسامە بن لادن، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی قاعیدە، دوای هێرشەکانی 11ـی سێپتەمبەری 2001، بە جلی ژنانەوە لە چیاکانی تۆرابۆرای ئەفغانستان لە دەست هێزەکانی ئەمریکا هەڵهاتووە.
ئەم ئاشکراکردنە پەردە لەسەر لایەنێکی شاراوەی ڕووداوەکانی دوای هێرشەکانی 11ـی سێپتەمبەری 2001 لادەدات، ئەو هێرشانەی کە چوار فڕۆکەی مەدەنی تێیدا ڕفێندران و تاوەری بازرگانی لە نیویۆرک و پێنتاگۆنیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا دوو هەزار و 977 کەس کوژران و بە هەزارانی دیکەش برینداربوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: جۆن کیریاکۆو، کە لەو کاتەدا سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژە تیرۆری لە پاکستان دەکرد، ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەمی 2001 ـدا پێیان وابووە بن لادنیان لە چیاکانی تۆرابۆرا گەمارۆ داوە. بەڵام ئەوەیان نەزانیوە کە وەرگێڕی فەرماندەیی ئەوکاتی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە نهێنی بۆ قاعیدە کاری دەکرد.
چی ڕوویدا: کیریاکۆو ئاشکرای کرد کە لە ڕێگەی ئەو وەرگێڕەوە، بن لادن داوای کردووە کە پێش تەسلیمبوون، ڕێگە بە ژن و منداڵەکان بدرێت لە چیاکانی تۆرابۆرا بێنە خوارەوە. ئەمریکاش ئەم داوایەی قبوڵ کردووە. لەم دەرفەتەدا، بن لادن بە جلوبەرگی ژنانی ئەفغانستانەوە، کە زۆر داپۆشراوە، خۆی لەناو قەرەباڵغییەکەدا حەشارداوە. خۆی خستووەتە دوای پیکابێکەوە و بە ناو هێزەکانی ئەمریکادا تێپەڕیوە و توانیویەتی خۆی بگەیەنێتە پاکستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئوسامە بن لادن بۆ نزیکەی دە ساڵ لە شارێکی پاکستان بە شاراوەیی مایەوە، تا لە کۆتاییدا لە 2ـی ئایاری 2011، هێزێکی تایبەتی ئەمریکا لە شاری ئەبۆتابادی پاکستان توانیان بیکوژن و کۆتایی بە دوو دەیەی ڕابەرایەتیی قاعیدە بهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
عێراق 19 هەزار کەس لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێنتاگۆن ڕەخنە لە فیلمێکی نێتفلێکس دەگرێت: توانای بەرگریی ئەمریکاتان لاواز نیشانداوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

فیدراسیۆنی شەترەنجی ئاسیا بارزانیی نەمر وەك كەسایەتیی ساڵ لە ئاسیا هەڵدەبژێرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

شارەزایەکی کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەژدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان دەستپێدەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا و چین نزیکن لە ڕێککەوتن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
عێراق 19 هەزار کەس لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەجخوازانی حەجی ئەمساڵ تیروپشکیان بۆ دەکرێت





