
سەردانی ماوەی ڕابردوو ئەحمەد شەرع بۆ سعوودیە، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆککۆماری سووریا بە سەردانێکی فەرمی سەردانی شانشینی عەرەبی سعوودیە بکات و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی "دەستپێشخەری داهاتووی وەبەرهێنان" کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 2025-10-27، لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت. ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لە میانی کۆنفرانسەکەش وتارێک پێشکەش دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، چاوی بە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، دەکەوێت بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و هاوکاریی ئابووریدا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کە جێی بایەخی هاوبەشی هەردوو وڵاتن.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد شەرع، سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی دەکات کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک لە وەزیرەکان و بەرپرسانی باڵا و شارەزایانی نیشتمانی، بڕیارە چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بواری وەبەرهێنان و دامەزراوە ئابوورییەکانی جیهان بکەن.
لەهەمان کاتدا: شاندەکە کۆبوونەوە لەگەڵ گەورەترین وەبەرهێنەرە جیهانییەکان و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ دروستکردنی ڕێڕەوی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی ژێرخان و نیشتەجێبوون و وزە و تەندرووستی و تەکنەلۆجیا و پیشەسازییە بەردەوامەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






