بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سۆران: لە دوو ساڵدا مۆڵەتمان بە 25 پرۆژەی وەبەرهێنان داوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایدەگەیێنێت، زۆرترین پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە دەڤەری سۆران لە سێكتەری گەشتیارییە و پلانەكە بەمجۆرەیە؛ ژمارەی هۆتێل و مۆتێل و شوێنی حەوانەوە بۆ گەشتیاران زیاد بكرێن، تا گەشتیار ماوەیەكی زیاتر لە ناوچە گەشتیارییەكانی دەڤەرەكە بمێننەوە.
وێنە گەورەكە: بە ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ژمارەیەك پرۆژەی ستراتیژیی لە ئیدارەی سۆران جێبەجێ دەكرێن كە بە تەواوبوونیان، ئابووریی دەڤەرەكە دەبووژێتەوە و كەرتی گەشتیاری دەچێتە قۆناغێكی گەشەسەندووتر.
لێدوانی فەرمی: دڵڤان عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی سۆران، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵدا، 25 مۆڵەتمان بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان داوە كە پێنجیان پرۆژەی پیشەسازی و كۆگاكردنن، دووانیان تایبەتن بە پرۆژەی كشتوكاڵی و سامانی ئاژەڵ، سێ پرۆژەی نیشتەجێبوونیش لە جێبەجێكردندان، زۆرترین پرۆژەی دەڤەرەكەش لە سێكتەری گەشتیارییە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سۆران ئەوەشی باسكرد، زیاتر لە 60 داواكاریی دیكەی جێبەجێكردنی پرۆژە، پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كراوە و ئێستا لەژێر دیراسەكردندان؛ 40 لەو پڕۆژانە لە قۆناغی پێدانی مۆڵەتی فەرمین، و بەپێی پێویستی سێكتەرەكانی سنوورەكە مۆڵەت بە پرۆژەكان دەدەین.
دڵڤان عومەر ئاماژەی بەوەكرد، هەڵكەوتەی جوگرافی و كەشوهەوای دەڤەری ئیدارەی سۆران، هاوكارە بۆ ڕاكێشانی زۆرترین ژمارەی گەشتیار، پلانەكەمان بەمجۆرەیە؛ گەشتیار زیاتر لە ڕۆژێك لە دەڤەرەكە بمێننەوە كە دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمەش ژمارەی هۆتێل و مۆتێل و كۆمەڵگە گەشتیارییەكان زیاتر دەكەین و مۆڵەتی زیاتر بەمجۆرە پرۆژانە دەدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە مەسرور بارزانییەوە
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
عێراق دۆسیەیەکی یاسایی 49 ملیۆن دۆلاری لە پاریس دەباتەوە
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
مووچەی خاوەن پێداوسیتییە تایبەتەکان زیاد دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

شەقامی 100 مەتریی هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پاپا لیۆی چواردەهەم باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەستنیشان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاسەی زۆمبی لە بۆلیڤیا بەڕێوەچوو
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە مەسرور بارزانییەوە
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
عێراق دۆسیەیەکی یاسایی 49 ملیۆن دۆلاری لە پاریس دەباتەوە






