
دیمەنی دەرمان و پێداویستی کشتووکاڵی
ئاڤا نیوز
لە ئەمڕۆوە دەرمانی قڕکەر بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت، بە تایبەت ئەو جووتیارانەی ئامادەکاریی دەکەن بۆ داچاندنی گەنم.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە کۆتایی وەرزی زستان، جووتیاران دەست بە ئامادەکاری دەکەن بۆ داچاندنی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانیان لە چەندی گەنم و جۆ و هەر بەرهەمێکی دیکە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەکو هاوکاری و پشتیووانی پاڵپشتی جووتیاران دەکات بە دابینکردنی بنەتۆ و پێداویستییەکانی دیکەی وەکو دەرمان.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی داچاندن، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دەرمانی قڕکەرمان ئامادەکردووە و لە ئەمڕۆوە بەبێ بەرامبەر بەسەر جووتیاران دابەشی دەکەین.
زانیاریی زیاتر: دەرمانە قڕکەرەکە لە جۆری (کۆمب فلود)ـە و تایبەتە بە قەڵاچۆکردنی بژاری پەلک پان لە ناو کێڵگەکانی گەنم.
ئەمەش بزانە: دەرمانەکە بەسەر بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتووکاڵی هەولێر دابەش دەکرێت و جووتیاران دەتوانن لە سنووری خۆیان قڕکەرەکە وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت





