
ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق سەبارەت بە دەروازەکان و جێبەجێکردنی سیستمی (ئەسیکۆدا) و کێشەی کۆمپانیاکان گەیشتنە شاری بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی؛ شەوی سێشەممە، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە پێكهاتوون لە سامی جەلال، ڕاوێژكاری وەزارەتی ناوخۆ و کەمال ڕەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان، کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتی باج و خانووبەرەی میری و جەوهەر محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ گەیشتنە شاری بەغدا.
زانیاریی تایبەت؛ بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا كەوتوون شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ لە بەغدا دەمێننەوە و ژمارەیەک کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ عێراق بڕیاریداوە تا 2025-12-01، سیستمی ئەسیکۆدا لە سەرانسەری وڵات جێبەجێ بکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوای کردووە سیستمی گومرگیی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بمێنێتەوە و ئالوگۆڕی زانیاری لەنێوان هەردوولادا هەبێت.
بەرپرسانی پەیوەندیدار لە هەرێمی كوردستان جەخت دەكەنەوە كە سیستمی گومرگیی هەرێمی کوردستان زۆر لە سیستمی ئەسیکۆدا پێشکەوتووترە، بارکۆد و QRـی هەیە و هەموو زانیارییەکانی لەخۆگرتووە.
ئەمەش بزانە؛ ئەسیکۆدا شێوازێکی نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردنی گومرگە بازرگانیی دەرەکی تێدا ڕێکخراوە و زانیاری لەسەر جۆرى کاڵا بازرگانییەکان دەستەبەر دەکات، ئەوە جگە لە ئاسانکاریی ڕێوشوێنەکانی گواستنەوەی کاڵا. هەر وڵاتێکى بەشدار سیستمی تایبەت بە خۆی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
19 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






