
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و د. بەرهەم ساڵح
ئاڤا نیوز
د. بەرهەم ساڵح کاندیدە بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR). لەوبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای کورد دەڵێت، "کاندیدی عێراق و کوردستانە و پشتگیری تەواوەتی پارتی هەیە."
وێنە گەورەکە: د. بەرهەم ساڵح، سەرۆكکۆماری پێشووتری عێراق یەكێكە لە كاندیدەکان بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، كە بە دووەم گرنگترین پۆست دادەنرێت لە دوای سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرووەكان و زیاتر لە (70) ساڵە هیچ كە سایەتییەك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە، زیاتر كەسایەتییە ناودارەكانی وڵاتانی ئەوروپا وەریدەگرن.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە (ئێکس) ڕایگەیاند، "د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح کاندیدی عێراق و کوردستانە بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) و پشتگیریی تەواوی ئێمەی هەیە."
زێباری لە پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە د. بەرهەم ساڵح هەموو ئەو بڕوانامە و لێهاتووییانەی هەیە کە پێویستن بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەم دەزگا مرۆییە زۆر گرنگە.
داوای لە "هەموو وڵاتانی ئەندام کردووە کە پشتگیری لە کاندیدکردنی ناوبراو بکەن." و ئاماژەی بەوەداوە کە "ئەم هەفتەیە یەکلادەکرێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان کە بۆ ئاڤا قسەیان کردووە، نزیکەی 10 کەسایەتی لەسەر ئاستی جیهان کاندیدن بۆ ئەم پۆستە. واتە 10 کەس شۆرت لیست [هەڵبژێردراون]کراون، لە یەک دوو هەفتەی داهاتوودا لەو 10 کەسە لەلایەن لیژنەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان یەکێکیان هەڵدەبژێردرێت، بڕیاری کۆتاییش ئەنتۆنی گۆتێرێس، سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی دەیدات. هاوکات ئەم پۆستە بۆ ماوەی 5 ساڵە و دەکرێت نوێ بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتریش جەمال ئەلموشەرەخ، نوێنەری ئیمارات لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو، "ئیمارات و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دیکە پشتگیری بەرهەم ساڵح دەکەن بۆ پۆستەکە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵک داوا لە ئاڤا دەکەن خۆی پارە و هاوکارییەکان دابەش بکات
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
20 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: لە هەموو کات زیاتر لە ڕێککەوتنی ئاشتی ڕووسیا و ئۆکراینا نزیکین
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵک داوا لە ئاڤا دەکەن خۆی پارە و هاوکارییەکان دابەش بکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە






